زۆر مانەوە لە شوێنی داخراو زیان بە چاوی منداڵان دەگەیەنێت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-01
زۆر مانەوە لە شوێنی داخراو زیان بە چاوی منداڵان دەگەیەنێت
تەندروستی چاو

زۆر مانە‌وە‌ لە‌ شوێنی داخراو زیان بە‌ چاوی منداڵان دە‌گە‌یە‌نێت

زۆر مانە‌وە‌ لە‌ شوێنی داخراو زیان بە‌ چاوی منداڵان دە‌گە‌یە‌نێت. منداڵان بە‌شێكی زۆری ڕۆژانەیان لە‌ماڵە‌وە‌ یاخود خوێندگاكاندا بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن و بە‌و ھۆیە‌شە‌وە‌ كە‌متر ڕووبە‌ڕوی تيشكی خۆر دە‌بنە‌وە‌ كە‌ ڕۆڵێكی بە‌رچاو لە‌ بە‌ھێزكردنی ئاستی بینینی منداڵاندا دە‌بینێت.
ڕۆژنامە‌ی «دە‌یل مە‌یلی»ی بە‌ریتانیش لە‌و بارە‌یە‌وە‌ ڕایگە‌یاندووە‌ كە‌ توێژینە‌وە‌كانی ھە‌ریە‌ك لە‌ وڵاتانی چین و ئە‌مریكا و ئوسرالیا سە‌لماندویانە‌ كە‌ مانە‌وە‌ی منداڵ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌ شوێنی داخراودا زیانی بۆ چاوە‌كانیان دە‌بێت.
بە‌شێوە‌یە‌ك كە‌ چوونە‌ دە‌رە‌وە‌ تە‌نھا بۆ ماوە‌ی ٤٠ خولە‌ك و لە‌ژێر تيشكی خۆردا مە‌ترسی كزبوون و لاوازبوونی ئاستی بینین لە‌ منداڵاندا بە‌ ڕێژە‌ی ٢٣٪‏ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.
لە‌ ٤٠٪‏ی خە‌ڵك لە‌ وڵاتانی خۆرئاوا ڕوبە‌ڕووی كێشە‌كانی لاوازبوونی ئاستی بینین دە‌بنە‌وە‌، لە‌ كاتێكدا ئە‌و كۆمە‌ڵگایە‌ی لە‌ ھە‌وای دە‌رە‌وە‌دا دە‌ژین مە‌ترسییە‌كانی لە‌سە‌ریان تە‌نھا لە‌سە‌دا سفر پۆینت تێپە‌ڕ ناكات.


سەرچاوەکان