مەرجەکان

مەرجەكانی بەكارهێنانی پلاتفۆرمی تەندروستی

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پلاتفۆرمی تەندروستی بڵاوبوونەتەوە و لە ئاییندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە ڕازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پلاتفۆرمی تەندروستی وەربگرێت.

 

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پلاتفۆرمی تەندروستی، لەكاتی بەكارهێنانیدا هەیە.

 

مەرجەكانی پلاتفۆرمی تەندروستی بەم شێوەیەی خوارەوەن:

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێت هەموو بەشەكانی ئەم پلاتفۆرمە بەکاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە ، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی ( دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات ) بەكاربهێنێت.

پلاتفۆرمی تەندروستی بەرپرسیار نییە لەوەی ناوەڕۆکی ئەم پلاتفۆرمە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی تەندروستی ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی پلاتفۆرمی تەندروستی یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی تەندروستیش بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێت قبوڵی دەكات.

 

ـ كۆپی ڕایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بینراو و بیستراوانەوەی لە پلاتفۆرمی تەندروستی بڵاودەبنەوە بۆ پلاتفۆرمی تەندروستییه‌ و بەبێ پرسی زانیاری نابێت سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری پلاتفۆرمی تەندروستی ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆ خۆی، بەبێ ئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

 

پلاتفۆرمی تەندروستی مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا ڕەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پلاتفۆرمی تەندروستی ئەپلۆد كراون.

 

 ـ لە هەندێك لە به‌رهه‌م  و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە پلاتفۆرمی تەندروستی بڵاودەبنەوە، ڕەنگە لینكی ماڵپەڕی تر بەكاربێت، پلاتفۆرمی تەندروستی گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لە ئەستۆ ناگرێت.