ناوهڕۆك
خەمیرە چییە؟
جۆرێکە لە کەڕو کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی نان و کحول، هەشیانە بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت و هەیانە زیان بەخشە.
جۆری خەمیرە سوودبەخشەکان
- خەمیرەی برۆویر - Brewer yeast - nutritional yeast، ئەم خەمیرەیە کە گیای دینار (hops) وەردەگیرێ و لە پیشەسازی بیرە بەکاردێت.
- Torula yeast ئەم خەمیرەیە کە لە کرۆکی دار وەردەگیرێ و بۆ پیشەسازی دار و دۆشاو بەکاردێت.
- Whey yeast ئەو خەمیرەیە کە لە شیر و پەنیر وەردەگیرێ.
- Liquid yeast ئەوەیە لە ئەڵمانیا و سویسرا دروستدەکرێت کە لەسەر گیاو پرتەقاڵ و توفەرەنگی دەژی. خەمیرەی وشککراوەی وەک بۆدرەش هەیە.
سوودە پزیشکییەکان و بەکارهێنانی خەمیرە
- سەرچاوەیەکی سروشتیە بۆ ئاسن.
- سەرچاوەی پڕۆتینە.
- سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینەکانە بێجگە لە بی ١٢ و ئەی و سی و ئی.
- کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ لیسیسین.
- چارەسەری نەخۆشی شاهانە.
- ئازارەکانی دەمار و بڕبڕەکان کەم دەکاتەوە.
- بریتیە لە خۆراکێکی تەواو.
- فۆسفۆری زۆر تیایە بۆیە کاتێک لەگەڵ شیر دەخورێت ئەوا ئەو کالیسیۆمە زیادەی لەش دەردەهاوێت و کالیسیۆمەکەش چالاکی خەمیرەکە زیاد دەکات.
- لە کاتی ماندوبوون و شەکەتی تێکەڵەی خەمیرە و ئاو چالاکی دەگەیەنێتە لەش پاش چەند خولەکێک.
- خواردنی بڕێکی باش کاریگەری هێمنکەرەوە و جێگیربوونی هاوسەنگی و چاک خەوتنی هەیە و بۆ شەقەسەریش باشە.
- سەرچاوەیەکی باشی بیوتین و پانتۆسینیک ئەسیدە.
- ترشی فۆلیک ئەسیدی تیایە.
- زینکی و کرۆمی زۆر تیایە و بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
- مادەی میلاتۆنینی تیایە.
- چارەسەری دەنکۆڵەی گەنجی و هەستیاری و جوانکاری.
- هۆکارە بۆ نان ئامادەکردن و زیادکردنی بەرگری لەش و کاریگەری تیشکە زیان بەخشەکانی سەر لەش لادەبات.
- لە کاتی بەهار بەکاردێت بۆ زیادکردنی چالاکی و دوورکەوتنەوەی پیری.
سەرچاوەکان
1000 بینین