ناوهڕۆك
شمڵی
شمڵی لە تیرەی پاقلەیە گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە بۆ خواردن و بۆ درمان بەکاردێت، لە هەموو دونیا دەچێنرێت و ناسراوە بە برای ڕەشکە، لە بەهاردا دەچێنرێت و لقی ڕاست هەڵدەچێت و لە بەرامبەر یەکتر نین، پەلکی سێ دانە بەیەکەوەن گوڵی زەردێکی نزیک بە بەنەوشەییە، میوەکەی لە لولەیەکی درێژی باریکدایە ڕەنگی دەنکەکان زەردە، ئەو ماددانەی تێدایە: (البومین، لعاب، الکالوئید سممی، کلین، اسید نیکوتینیک، نیاسین، تانن، تاڵی ئالی، ئەسانس قاوەیی ڕەنگ، ڤیتامین B3).
دەمکردنی: لە دەنکی هاڕدراو (٢-٥)گرام لەناو پەرداخێک ئاو یان (٥)خولەک کوڵاندن ڕۆژی سێ جار، بۆ بۆن خۆشکردنی نەعناع و مێخەک و ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵی تێکەڵ دەکرێت و دەخورێتەوە.
سوودەکانی شمڵی
- بەهێزکەری گشتی لاشەیە و هەرس کەری خواردنە.
- دژە کۆکەیە و زیاد کەری شیری ژنانە.
- شەکرە دادەبەزێنێت.
- بۆ نەخۆشی پێست و شوێنی هەوکردوو و ئاوسانی مەمک وەک مەڵهەمی لێ دەکرێت بە گەرمی لێی دەبەسترێت، ئەگەر لە شیردا بکوڵێت باشترە.
- بۆ نەخۆشی مێشک و سیل بەتایبەتی سیلی ئێسک بەسوودە.
- بۆ سەرما خواردوو باشە و تای سارد مەزاج دادەبەزێنێت و قەڵەوت دەکات.
- بۆ لەوزە و نەخۆشیەکانی ناو دەم و ددان و پووک غەرغەرەی پێدەکرێت.
- گەڵاکەی وەک سەوزە بەکەمی دەخورێت وە بۆ ناو شلە بەکاردێت.
سەرچاوەکان
1675 بینین