ناوهڕۆك
ناساندن
سەوزە خۆرشت، قورمەسەبزی، قورمەسەوزی قیمە سەوزە یان خۆرشت سەوزی (بە فارسی: قرمهسبزی، بە ئینگلیزی: Ghormeh sabzi)، یەکێکە لە شلە ئێرانییەکان و یەکێکە لە خواردنە نەتەوەییەکانی ئێران کە بە زۆری لەگەڵ برنج و پیاز پێشکەش دەکرێت.
خۆرشت سەوزی جۆرە خۆراکێکە بە سەوزە، فاسۆلیا، گۆشت و ھەندێک ماددەی تر دروست دەکرێت. خۆرشت سەوزی لە ئێران، ناوچە تورکنشینەکان، ناوچە کوردنشینەکان و ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو خۆراکێکی ڕۆژانە دەخورێت. خۆرشت سەوزی لە کوردستانی ئێران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و جەژنی ڕەمەزان وەکوو خوانی بەیانی دەخورێت.
مێژوو
سەوزە خۆرشت خۆراکێکی نیشتمانییە بۆ ئێرانییەکان و لە هەموو ناوچەکانی ئێران بەکار دەهێنرێت. ئەم خواردنە تەمەنی لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ساڵە، پێکهاتەکانی سەوزە لەم خواردنەدا بەپێی هەر ناوچەیەک جیاوازن.
سەرچاوەکان
717 بینین