كۆی گشتی: 237
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
بریتییە لە هەوکردنی سییەکان لە ئاستی ناوەند بۆ قورس کە وادەکات چوون بۆ نەخۆشخانە بکات بە کارێکی پێویست لە کاتی توشبووندا، نەخۆشیەکە کاتێک کە ڕوودەدات ژوورە بچووکەکانی سییەکان هەودەکەن و دەئاوسێن و پڕدەبن لە ماددەی شل و کێم "چڵک". ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
زۆر میزکردن بریتییە لە پێویستی کەسەکە بۆ چوونە سەرئاو لە پێناو میزکردندا زیاتر لە کاتی ئاسایی، بەبێ ڕەچاوکردنی بڕی میزەکە کە زۆر بێت یان کەم، دەکرێت لە شەو یان ڕۆژدا زۆر میزکردن ڕوو بدات، هۆکاری زۆر میزکردن زۆرن وەک ئەو نەخۆشییانەی توشی کۆئەندامی میزەڕۆ دەبن. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
زۆرجار وشکبوونەوە کەم دەبێت کاتێک هۆکارەکەی شتێکی سادەیە وەکوو نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو، بەڵام قورستر دەبێت کاتێک وەکوو دەرئەنجامی حاڵەتێکی نەخۆشی ڕوودەدات، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکە پزیشک پێویستی بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی هۆکاری وشکبوونەوەکەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
ڕاگیرنەکردنی میز یان ئەوەی پێی دەوترێت لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزڵدان حاڵەتێکی باو و شەرمهێنە، کە ئەم حاڵەتە توندییەکەی جیاوازە لە ڕاگیرنەکردنی میزی سادەوە بۆ نموونە لەکاتی کۆکە و پژمە تا دەگاتە پێویستی میزکردنی خێرا و لەناکاو کە کەسەکە فریا ناکەوێت بگاتە سەرئاو. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
ڤیتامین C (ڤیتامین سی) ڤیتامینێکی گرنگە لە لەشدا، لە ئاودا دەتوێتەوە و لە زۆر میوە و سەوزەواتدا بوونی هەیە، وەک پرتەقاڵ، شلیک، کێوی، بیبەر، برۆکلی، کاهوو، سپێناخ، ڕێژەی وەرگرتنی پەسەند بۆ ڤیتامین C ٧٥میلیگرام بۆ ژنان و ٩٠ میلیگرامە بۆ پیاوان لە ڕۆژێکدا. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
ھەنگوین (honey) ڕێژەیەکی کەم لە چەند ڤیتامیناتێک و ئاسن، ھەروەھا دژە ئۆکسید و ئاوێتەی ڕووەکی ڕەنگ تێری تێدایە، جێی ئاماژەیە ئەو ھەنگوینانەی ڕەنگێکی تێرتریان ھەیە ئەم ئاوێتانە زیاتر لە پێکھاتەیاندا ھەیە، وەک لەو ھەنگوینانەی ڕەنگێکی کراوەتریان ھەیە، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
خەیار یەکێکە لە گرنگترین سەوزەواتە بەسوودەکان، بەھۆی بوونی چەندین پێکھاتەی خۆراکی گرنگ، وەک ڕیشاڵ و ئاسن و ڤیتامینات بەتایبەت ڤیتامین C، و کۆمەڵە ماددەیەکی تایبەتمەند بە دژە ئۆکسید وەک بیتاکارۆتین تێدایە، لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو کە یارمەتی ئەم پێکھاتە کۆبووانە دەدات، زانیاری
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
کۆلیسترۆڵ جۆرێکی چەورییە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی پەردەی خانە و دروستکردنی هەندێک هۆڕمۆن، وە لەبەر ئەوەی ئەوەی کۆلیسترۆڵ لە ئاودا ناتوێتەوە، بۆیە جگەر ناچارە چەورییە پڕۆتینەکان دروست بکات کە کاردەکات بۆ گواستنەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پێست تووشی وشکبوونەوە دەبێت بەھۆی کەمی ئاوەوە لە چینەکانی پێستدا، ئەمەش کێشەیەکە زۆربەی کچان و خانمان پێوەی دەناڵێنن و پێویستە گرنگییەکی باش بدەن بە پێستیان، چونکە وشکی پێست چەندین کێشە دروست دەکات کە پەیوەندیدارە بە جوانی ڕووخسارەوە،
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
دووجار وەرزشکردن لە ڕۆژێکدا بیرۆکەیەکی زۆر باشە، بەڵام بە مەرجێک کە شوێن پڕۆگرام و پلانێکی وەرزشی و خۆراکی تەندروست و پشوویەکی باش بکەویت، جەخت لەسەر ماددە خۆراکی و پڕۆتینەکانت بکەرەوە، بڕێک ئاوی باش بخۆرەوە، هاوسەنگی نێوان وەرزشەکانش ڕابگرە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری