كۆی گشتی: 489
پۆلێنكردن
تەندروستی پشکنینەکانی خوێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی ئەنسۆلینی خوێن (بە ئینگلیزی: Insulin blood test) یان پشکنینی ئەنسۆلینی لەخورینی (بە ئینگلیزی: Fasting insulin test)، بریتییە لە پشکنینێک کە بۆ پێوانەکردنی بڕی ئەنسۆلین لە جەستەدا بەکاردێت. هەروەها بۆ چاودێریکردنی چارەسەری ئاستی نائاساییی ئەنسۆلین و بەرگریی ئەنسۆلینیش بەکاردێت.
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
خڕۆکەی سوری خوێن (بە ئینگلیزی: Red Blood Cell یان RBC) کە پێشی دەوترێت ئێریترۆسایت (بە ئینگلیزی: erythrocyte) پێکهاتەی خانەیی و توخمێکی گرنگی ناو خوێنن، خڕۆکە سورەکان تایبەتمەندیی ڕەنگ دەدەن بە خوێن و کاریان هەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆکسجینە لە سییەکانەوە بۆ شانە و خانەکانی لەش.
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
خڕۆکەی سپی خوێن (بە ئینگلیزی: white blood cell یان WBC) کە پێشیان دەوترێت لیوکۆسایت (بە ئینگلیزی: leukocyte) یان خانە سپییەکانی خوێن، بریتیین لە پێکهاتەی خانەیی ناو خوێن کە هیمۆگڵوبینیان تێدا نییە، ناوکی هەیە و جووڵۆکە، کاری سەرەکی ئەم خانانە بەرگریکردنە لە لەش
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
سیڕەمی خوێن (بە عەرەبی: سیروم، بە ئینگلیزی: Serum) ئەو پێکهاتە شلەیەی خوێنە کە بەشداری لە کردەی مەیاندنی خوێندا ناکات. خوێنی مرۆڤ لە چەند پێکهاتەیەکی جیاواز پێکدێت کە هەر یەکەیان فرمانی جیاوازیان هەیە.
تەندروستی پشکنینەکانی خوێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی خوێن گونجاندن یان کرۆسماچ (بە ئینگلیزی: crossmatch test) پشکنینێکە بۆ دیاریکردنی گونجانی خوێن لەنێوان بەخشەری خوێن و وەرگری خوێندا پێش گواستنەوەی خوێن ئەنجام دەدرێت، پشکنینێکی زۆر گرنگە و نابێت بە هیچ جۆرێک هەڵەی تێدا ئەنجام بدرێت، یارمەتی دۆزینەوەی باشترین بەخشەر دەدات
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پلازما یان پلازمای خوێن (بە ئینگلیزی: Blood plasma) پێکهاتەی شلگازی ناو خوێنە، وەک ناوەندێک کاردەکات بۆ گواستنەوەی ماددە خۆراکییەکان بۆ خانەکانی ئەندامە جیاوازەکانی لەش، هەروەها گواستنەوەی بەرهەمە پاشماوەکانی ئەنجامی زیندەپاڵی خانەکان بۆ گورچیلەکان و جگەر و سییەکان
تەندروستی پشکنینەکانی خوێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی پەڕەکانی خوێن (بە ئینگلیزی: Platelet count test، کورتکراوەکەی PLT) بۆ پێوانەکردنی ژمارەی پەڕەکانی خوێن و چاودێریکردنی کرداری خوێن مەیاندن لە لەشدا بەکاردەھێنرێت. پەڕەکانی خوێن یاخود خەپلەکانی خوێن خانەی خوێنی بچووکن کە تەنھا لەژێر مایکرۆسکۆپدا دەبینرێن.
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
خەستبوونەوەی خوێن (بە ئینگلیزی: Polycythemia یان Erythrocytosis) حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سوورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
دیاریکردنی کەسایەتی بەپێی گرووپی خوێن (بە ئینگلیزی: blood type personality) چەمکێکی ژاپۆنییە پێی دەوترێت کیتسوکی – گاتا (ketsueki-gata). بەپێی ئەم چەمکە باوەڕ وایە جۆرەکانی گرووپی خوێن دەتوانن کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی مرۆڤەکان هەبێت. هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی زانستی دەربارەی ئەمە بوونی نییە
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
گۆڕینی پلازمای خوێن یان ئاڵوگۆڕکردنی پلازمای خوێن (بە ئینگلیزی: plasma exchange، بە عەرەبی: تبادل البلازما) کرداری لابردنی پلازمای خوێن و جێگرتنەوەیەتی بە شلەیەکی نوێ، بۆ پاککردنەوەی خوێن بەکاردێت و ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی. بەزۆری بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دژەخۆییەکان بەکاردێت