كۆی گشتی: 489
پۆلێنكردن
تەندروستی مێشک و دەمار
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
جەڵتەی مێشک یان سەکتەی مێشک (بە ئینگلیزی: Stroke) حاڵەتێکە لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک بلۆک دەبێت و خوێن بە مێشک ناگات یان کاتێک لوولەیەکی خوێن لە مێشکدا دەپچڕێت و خوێنی لێ بەر دەبێت
تەندروستی گورچیلەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پاڵاوتنی گورچیلە یان شوشتنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: dialysis, بە عەرەبی: غسل الكلية), پاڵاوتنی گورچیلە چارەسەرێکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو فەرمانانەی کە گورچیلەی تەندروست ئەنجامی دەدات، پاشەڕۆ و ئاوی زیادە لە خوێن جیادەکاتەوە.
تەندروستی نەخۆشیەکانی پێست
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
گورگەسوورە (بە ئینگلیزی: Systemic lupus erythematosus، بە عەرەبی: ذئبة الحمراء)، نەخۆشییەکی دژەخۆییە، تیایدا بەرگری جەستە بەهەڵە هێرش دەکاتە سەر زۆربەی بەشەکانی لەش وەک: پێست، گورچیلە، خانەکانی خوێن، مێشک، دڵ یان سییەکان.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی کۆلیستڕۆڵ (بە ئینگلیزی: Cholesterol test) ئاستی کۆلیستڕۆڵ دەپێوێت لە خوێندا کە جۆرێکە لە گەردی چەوری. ئەم پشکنینە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی دڵ بەوپێیەی زۆری کۆلیستڕۆڵ هۆکارێکی مەترسییە بۆ کێشەی دڵەدەمارەکانی وەکوو نەخۆشی دڵ و جەڵتە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
دژەپەیداکەر (بە ئینگلیزی: Antigen) گەردێکە کە هانی وەڵامدانەوە بەرگرییەکان دەدات بە چالاککردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە دژی نەخۆشییەکان دەجەنگن. دژەپەیداکەرەکان دەکرێت لەسەر ڕووی ئەو تەنانە بن کە دێنە ناو جەستەوە وەکوو بەکتریا، ڤایرۆس، خانە نائاساییەکان وەکوو خانە شێرپەنجەییەکان.
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
ئەلبۆمین (بە ئینگلیزی: Albumin) لە خێزانی پڕۆتینە گۆییەکانە، زۆرترین ڕێژەی پڕۆتینەکانی ناو سیڕەم لە ئەلبۆمین پێکدێن، لەلایەن خانەکانی جگەرەوە دروست دەکرێت، جگە لە خوێن ئەلبۆمین لە هێلکە و تۆوی هەندێک ڕووەک و شیردا هەیە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینەکانی فرمانی جگەر (بە ئینگلیزی: Liver function tests)، کۆمەڵە پشکنینێکی خوێنن بۆ پێوانەکردنی ئەنزیم و پڕۆتینە جیاوازەکان و ئەو ماددانەی کە جگەر دروستیان دەکات ئەنجام دەدرێت، ئەم پشکنینانە بەکاردەهێنرێت بۆ زانینی تەندروستی گشتی جگەر.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
مایەسیری (بە ئینگلیزی: hemorrhoids, piles, بە عەرەبی: البواسير)، یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆم. بریتییە لە هەڵئاوسان یان گەورەبوونی ئەو خوێنهێنەرانەی لەناو کۆم یان کۆتا بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورەدان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی ئەمایڵەیز (بە ئینگلیزی: Amylase test) ڕێگەیەکە بڕی ئەنزیمی ئەمایڵەیز لە خوێن یان میزدا دەپێوێت، بۆ دیاریکردنی کێشەکانی پەنکریاس و هەندێک کێشەی تر بەکاردێت. ئەمایڵەیز ئەنزیمێکە لەلایەن پەنکریاس و لیکەڕژێنەکانەوە دەردەدرێت، یارمەتی تێکشکاندنی کاربۆهیدرات دەدات.
تەندروستی پشکنینەکانی خوێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پشکنینی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین یان هۆڕمۆنی شیر (بە ئینگلیزی: prolactin test) پشکنینێکە ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین لە خوێندا دیاریدەکات. هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین لەلایەن ژێرمێشکەڕژێنەوە  دەردەدرێت، لەماوەی دووگیانی و لەدوای لەدایکبوونی منداڵ ئاستی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین زیاد دەکات.