پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 490
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ئەنسۆلین (دەرمان)
تەندروستی
دەرمانە گشتیەکان
دەرمانی ئەنسۆلین یان دەرزی ئەنسۆلین (بە ئینگلیزی: Insulin medication or injection) دەرمانێکە لە هۆڕمۆنی ئەنسۆلین وەرگیراوە و ڕێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.
پشکنینی (CRP)
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینی پڕۆتینی بەرپەرچدەرەوی-C (بە ئینگلیزی: C-reactive protein) ڕێژەی (CRP) دەپێوێت لە خوێندا. (CRP) پڕۆتینێکە کە لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دێت. جگەر وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەوکردن دەیڕژێنێتە نێو تەوژمی خوێنەوە
پشکنینی چەوری سیانی
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینی چەوری سیانی یان سیانەگلیسیراید (بە ئینگلیزی: Triglycerides test) کە چەوری سەر جگەریشی پێ دەگوترێت و بە (Tg) کورت دەکرێتەوە، ڕێژەی چەوری سیانی دەپێوێت لە خوێندا. چەوری سیانی جۆرێکە لە چەوری جەستە.
جەڵتەی مێشک
تەندروستی
مێشک و دەمار
جەڵتەی مێشک یان سەکتەی مێشک (بە ئینگلیزی: Stroke) حاڵەتێکە لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک بلۆک دەبێت و خوێن بە مێشک ناگات یان کاتێک لوولەیەکی خوێن لە مێشکدا دەپچڕێت و خوێنی لێ بەر دەبێت
پاڵاوتنی گورچیلە
تەندروستی
گورچیلەکان
پاڵاوتنی گورچیلە یان شوشتنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: dialysis, بە عەرەبی: غسل الكلية), پاڵاوتنی گورچیلە چارەسەرێکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەو فەرمانانەی کە گورچیلەی تەندروست ئەنجامی دەدات، پاشەڕۆ و ئاوی زیادە لە خوێن جیادەکاتەوە.
گورگەسوورە
تەندروستی
نەخۆشیەکانی پێست
گورگەسوورە (بە ئینگلیزی: Systemic lupus erythematosus، بە عەرەبی: ذئبة الحمراء)، نەخۆشییەکی دژەخۆییە، تیایدا بەرگری جەستە بەهەڵە هێرش دەکاتە سەر زۆربەی بەشەکانی لەش وەک: پێست، گورچیلە، خانەکانی خوێن، مێشک، دڵ یان سییەکان.
پشکنینی کۆلیستڕۆڵ
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینی کۆلیستڕۆڵ (بە ئینگلیزی: Cholesterol test) ئاستی کۆلیستڕۆڵ دەپێوێت لە خوێندا کە جۆرێکە لە گەردی چەوری. ئەم پشکنینە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی دڵ بەوپێیەی زۆری کۆلیستڕۆڵ هۆکارێکی مەترسییە بۆ کێشەی دڵەدەمارەکانی وەکوو نەخۆشی دڵ و جەڵتە
دژەپەیداکەر
تەندروستی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
دژەپەیداکەر (بە ئینگلیزی: Antigen) گەردێکە کە هانی وەڵامدانەوە بەرگرییەکان دەدات بە چالاککردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە دژی نەخۆشییەکان دەجەنگن. دژەپەیداکەرەکان دەکرێت لەسەر ڕووی ئەو تەنانە بن کە دێنە ناو جەستەوە وەکوو بەکتریا، ڤایرۆس، خانە نائاساییەکان وەکوو خانە شێرپەنجەییەکان.
ئەلبۆمین
تەندروستی
خوێن و دڵ
ئەلبۆمین (بە ئینگلیزی: Albumin) لە خێزانی پڕۆتینە گۆییەکانە، زۆرترین ڕێژەی پڕۆتینەکانی ناو سیڕەم لە ئەلبۆمین پێکدێن، لەلایەن خانەکانی جگەرەوە دروست دەکرێت، جگە لە خوێن ئەلبۆمین لە هێلکە و تۆوی هەندێک ڕووەک و شیردا هەیە.
پشکنینەکانی فرمانی جگەر
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینەکانی فرمانی جگەر (بە ئینگلیزی: Liver function tests)، کۆمەڵە پشکنینێکی خوێنن بۆ پێوانەکردنی ئەنزیم و پڕۆتینە جیاوازەکان و ئەو ماددانەی کە جگەر دروستیان دەکات ئەنجام دەدرێت، ئەم پشکنینانە بەکاردەهێنرێت بۆ زانینی تەندروستی گشتی جگەر.
‹
1
2
...
25
26
27
28
29
30
31
...
48
49
›