چۆن بزانین ژن حەزی لە سێکسە؟

له‌لایه‌ن: - سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2020-06-21-15:49:00 - کۆدی بابەت: 170
چۆن بزانین ژن حەزی لە سێکسە؟

ناوه‌ڕۆك

ئافره‌ت و سێكس

شارەزایان باس لە چەند رێگەیەك دەكەن كە بەهۆیەوە دەبێت پیاوان تێبگەن كە حەزیان بە سێكسە و چەند خاڵ باس دەكەن.

گرنگترین خاڵه‌كان 

خاڵی یه‌كه‌م

بەدەرخستنی سنگی بەشێوەیكەی جیاواز  و سەرنجڕاكێش، لەگەڵ لەبەركردنی جلی ژێرەوەی رەنگاوڕەنگ، كە ئەمە دەكاتە فاكتەری تێگەیاندنی هاوسەرەكەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرجێیی.

خاڵی دووه‌‌م

پۆشینی جلوبەرگی ناسك و تەنك و تەسك، بە شێوەیەك جەستەیەكی  وروژێنەر و سەرنجڕاكێش نیشانی رەگەزی بەرانبەری بدات، لەگەڵ ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك لە شوێنە هەستیارەكانی لەشیدا.

خاڵی سێیه‌م

ئەگەر رەگەزی مێینە حەزی لەوەبوو پڕۆسەی سەرجێیەكەی لەكاتی خەوتندا ئەنجام بدات، شێوازی خەوتنكەی جیاواز دەبێت و بەدەمدا دەخەوێت، یاخود قاچی لە قاچی هاوسەرەكەی دەخشێنێت، تا حەڵەتی و وروژاندنی بۆ دروست بكات.

خاڵی چواره‌م

بایەخدانێكی زیاد لە پێویست بە خۆی لەرێگەی بەكارهێنانی كرێم و كەرەستەی جوانكاری لەبەردەم هاوسەرەكەیدا، كە ئەمەش بۆ دەرخستنی هەندێ شوێنی هەستیاری لەش بەشێوەیەكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر.


سەرچاوەکان



8738 بینین