ناوهڕۆك
پێکهاتەی کیمیایی کەنگر
کەنگر بڕێکی زۆری ڤیتامینەکانی (A,B,E) تێدایە و خوێی زۆری وەکو گۆگرد و مەنگەنیز و فۆسفۆر و کالیسیۆم و هەروەها هۆرمۆنە گیاییەکانیشی تێدایە<
تایبەتمەندییە خۆراکی دەرمانییەکانی کەنگر
- مامناوەندە لەسروشتی گەرمی و ساردیدا و، وشکیشە.
- لابەری باو و بژو ، میز هێنەرە، و ڕێگری لە سکچون ئەکات.
- خواردنی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان بۆهەرسکردن ئاسان ئەکات و لابەری غازاتی ناو گەدەیە.
- بۆ توشبوان بە شەکرە بەسوودە، و بەهێزکەری گورچیلەکان و میزڵدانە.
- برینی سییەکان و برینەکانی ناو ڕیخۆڵەکان چارەسەر دەکات.
- لەبەر بوونی هۆڕمۆنە گیاییەکان لەکەنگردا، دەردەرە گلاندییەکان بەهێز دەکات.
- نەخۆشی (بیرۆ) تاڕادەیەکی زۆر بەکەنگر چارەسەر دەکریت، بەجۆرێک کە ئاوی کەنگرەکە بگیرێت، بەئەندازەی (۱/۳)ی ئاوەک مێو و ڕۆن بگیرێتەوە و لەسەر پەڵەی (بیرۆ)کان دابندرێت ، تا بەتێپەڕبونی کات پەڵەکان نەمێنن.
- مەڵحەمی کەنگر بۆ چارەسەری (گەڕی) بەسوودە و پێشگیری موو هەڵوەرینی لەشیش دەکات.
- لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەکوڵاندنی دەنکەکانی ئەم گیایە و کردنی بەمەڵحەم هۆکارێکی باشە بۆ گیرسانەوەی خوێنی لەبەر ڕۆیشتوی برین.
- پێشنیار ئەکرێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش ئارەقی لەش، مەلحەمی کەنگر لە لەش هەڵبسورێت.
- هەڵواسینی چەپکە کەنگر لەسوچ و کەلێنی ماڵدا بۆنەکەی زیندەوەران ناڕەحەت دەکا.
- بۆ چارەسەرکردنی ئاوساوییەکانی لەش و خروی پێستی لەش، ئەتوانرێت سوود لەمەڵحەمی کەنگر وەربگیرێت، یان ئاوەکەی لەو شوێنانە بدرێت.
- دەنکە کەنگر (تۆو)ەکەی لە دابەزینی فشاری خوێن، لابردنی سەرئێشە ، نەخۆشی یەکانی جگەر و، دەرنەدانی زەرداوی زراو و ماندوێتی بەردەوام، تێکچونی هەرسکردن گرفت، کاریگەرە.
- ئیشتیها ئەکاتەوە، خوێن پاک ئەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەی دووچاری شەکرە بوون سوودبەخشە، یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی گەدە و گورچیلەکان دەدات.
- بۆ چارەسەری سکچونی بەردەوام، ئەتوانی ئەم کەنگرە بخۆی یان ئاوەکەی بگوشیت و بیخۆیتەوە.
سەرچاوەکان
1345 بینین