ناوهڕۆك
هەندێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە پەستانی خوێن
خەم و مەراقی زۆر و دانیشتنی بەردەوام و بیرکردنەوەی زۆر لە ڕابردوو و خەمی داهاتوو و تووڕەبوون و خەبەری ناخۆش و خواردنی سوێری زۆر و زیادەڕویی لە خواردن و کار و بێ بەرنامەیی ژیان، خواردنی سوورەوەکراو و گۆشت بە زۆری و بەهاراتی توون و تیژی زۆر و خواردنەوە گازییەکان و ئارەق و شەراب و جگەرە و زۆر خواردنەوەی چای ڕەش و قاوە وە تێگیرانی مەزاج لەگەڵ مەزاجی خواردنەکان.
کەسێک کە تووشی زەختی خوێن بوو دەبێت پارێز لەوانە بکات کە باسمان کرد لەگەڵ ئەو خواردنانەی وەک گۆشت و ماسی و پەنیر و هێلکە و سەوزەی وشک کراو و چەوری و ئەو شتانەی لەگەڵ مەزاجی یەک ناگرێتەوە، وە پێشگیری و چارەسەر دەبێت کە سەوزەی تەڕ و تازە و میوە و ئاوی زۆر بخواتەوە کە هەمیشە سرکە و ئاوی لیمۆی تێ بکرێت.
ئەوانەی سوود بەخش و چارەسەرن بۆ فشاری خوێن
- (برنج - کەرە - شەکر - شاتوو - سرکەی هەنار - سرکەی سێو - سماق - کەنگر - توودڕک - سیر - گەڵا زەیتوون - ڤیتامین A- تاڵیشک - مامیران- گۆیژ - پیاز - تۆوی کەرەوز - جەعفەری - هەرمێ - سێو - شمڵی - ئاوی گژنیژ - تەمەرندی هیندی - هەڵوژە ڕەشە - سنجو - سندی - شاهی - ڕۆن زەیتون - ڤیتامینC - ئاوی لیمۆ - توو - هەنجیر - پاقلە - سپێناغ - سێوە بن ئەرز - گێلاس - شوتی - ڕەشکە - هەنگوین -تەڕەتولە - پۆتاسیۆم و کالیسیۆم).
- ئەم تێکەڵەیە بەهێزترە لە مانەی سەرەوە (پێکەڵە و سیر و تاڵیشک و شمڵی و قەرەقات و تەمەرهیندی و کەرتەشی و هەلیلەی ڕەش و تۆوی گژنیژ).
- رۆژانە (٢-٤) فنجان لە یەکێک لەو ئارەقانە بخۆرەوە (ئارەقی گوڵی زمانە گا و ئارەقی جاترە و ئارەقی وەنەوشە و ئارەقی بێژان و ئارەقی کوزەڵە و ئارەقی توودڕک و ئارەقی ڕێحانە و ئارەقی زرشک.
- پەلکی کەلەرم بە ئاوی لیمۆ تەڕبکە و بیخۆ.
- کەرتەشی لەگەڵ ئارەقی تاڵیشکە واتە کاسنی بەیەکەوە بخۆرەوە.
- گەڵای گوڵ و گوڵی گۆیژ (٢-٤) گرام تێکەڵی یەک پەرداخ ئاوی بکە و بیخۆرەوە ڕۆژانە سێ جار.
- گەڵا و ڕەگی زەعفەران (٢-٤) گرام لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و ڕۆژی (٣) جار هەرجارەی فنجانێک بخۆرەوە.
- ڕۆژی سێ جار تۆوی کەرەوز لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و بخۆرەوە وە هەرجارێک (٢-٤) گرام بێت لە تۆوی کەرەوز.
- ڕۆژی سێ جار چای گەڵا زەیتوون بخۆرەوە هەرجارەی چوار پەلک لە فنجانەیەک ئاودا دەم بکە.
- ڕۆژی لایەنی کەم (٨-٩) پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
- سێ بەیانی لەسەر یەک پەرداخێک ئاوی شاتوو بخۆرەوە وە تا نیوەڕۆ هیچ مەخۆ.
سەرچاوەکان
1331 بینین