دەرمانی Cefadroxil

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-14:48:00 - کۆدی بابەت: 12696
دەرمانی Cefadroxil

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Duricep,Droxil,Biodroxil,Ibidroxil

 

ژەمە دەرمان 

حب : ١ gm کبسول : ٥٠٠ mg شروب : ٥٠٠ mg / ٥ mL – ٢٥٠ mg / ٥ mL – ١٢٥ mg / ٥ mL بۆ گەورە و سەروو ٤٠ کغم وەک حەب دەبێت لەگەڵ نان دا بخورێت ٥٠٠ملگم تا یەک گرام دوو جار ڕۆژانە، دەبێت بەردەوام بخورێت تاوەک و دوو یان سێ ڕۆژ لەپاش چاک بوونەوە. ئەگەر بەکتریای سترێپتۆ کۆک بێت ئەوا دەبێت بەلایەنی کەمەوە ١٠ ڕۆژ ئەم دەرمانە بەکاربھێنرێت. حەب بۆ منداڵی ژێر ٦ ساڵ نابێت وەک شرووب ھەوکردنی پێست، ئێسک، ئاڵووەکان، سییەکان ٣٠ملگم/کغم یەک جار لە ڕۆژێک دا کەمتر لە ١٠ کغم ٣ملل یەک جار ڕۆژانە ١٠ بۆ ٢٠کغم ٦ملل یەک جار ڕۆژانە ٢٠کغم بۆ ٣٠ کغم ٩ملل یەک جار ڕۆژانە ٣٠ بۆ ٤٠ کغم ١٠ ملل یەک جار ڕۆژانە بۆ ھەوکردنی میز و ڕێڕەوی میز بۆ منداڵان کەمتر لە ١٠ کغم ١.٢٥ ملل دوو جار ڕۆژانە ١٠ بۆ ٢٠کغم ٢.٥ ملل دوو جار ڕۆژانە ٢٠کغم بۆ ٣٠ کغم ٤ملل دوو جار ڕۆژانە ٣٠ بۆ ٤٠ کغم ٥ ملل دوو جار ڕۆژانە تێبینی/ لەکاتی پێویست دا دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ ٢٥ملگم /کغم دوو جار ڕۆژانە لەکاتی دووگیانی دا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست – ئێسک – ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە – ھەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ – ھەوکردنی ئالووەکان – ھەوکردنی بۆری ھەوا. 

 

کاریگەری لاوەکی 

رشانەوە – ھێڵنج – سکچون – پەڵەی پێست.

 

زانیاری زیاتر

لەکاتی شیردان دا ئەگەر کۆرپەلە تووشی سکچوون یان پەڵەی پێست بوو ئیتر نابێت شیری پێبدەیت مامەڵە لەگەڵ دەرمان دا ھیچ کاتێک بێ پرسی دکتۆر بەکاریان مەھێنە سەیری پاکەتەکە بکە بزانە چۆن دەبێت بپارێزرێت لە ماوەی بەکارھێنانی دا فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان خاکەوە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



37 بینین