ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی نۆک
بەشی بەکارهاتوو دەنکەکەییەتی بە سەوزی و بە ووشکی، سەرچاوەی ئاسیا و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستە. لە سەرەتای مێژووەوە بەکارهاتووە، بە تایبەتی لە دەشتی بیقاعی لوبنانی کە ڕۆمەکان وەک سەرچاوەیەکی دانەوێڵە بەکاریان دەهێنا، دیسقۆردیس لە کتابەکەی ناوی هێناوە بەوەی کەوا جۆری کێوی و خۆماڵی هەیە، گالینۆسی پزیشک ناوی بەردووە بەوەی کەوا دانەوێڵەیە و سوودی هەیە بۆ میزکردن و زیادکردنی ئاوی پیاو و شیر لە ئافرەتاندا، ئەبۆقراتیش دەرباری وتوویەتی نۆک دوو بەشی هەیە سوێرەکەی بۆ میزکردن باشە، بەشە شیرینەکەی بۆ ڕەوانی باشە، زانا ڕۆفسی ڕۆمانی و ئیبن سینای عەرەبی وتویانە باشە بۆ ئازاری پشت و جومگە.
پێکهاتەی نۆک
- ٢٤٪ پڕۆتین.
- ١٤.٤٪ ئاو.
- ڕۆنی ڕووەکی ٩.٤٪.
- خۆڵەمێش ٢.٤٪.
- ڕیشاڵ ٥.٥٪.
- کانزای وەک گۆگرد و فۆسفۆڕ و کلۆر و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسنی تیایە.
- ڤیتامینی (ئەی و بی١ و بی٢ و سی و ئی) تیایە.
بەکارهێنان و سوودەکانی نۆک
- وزەی بۆ لەش تیایە.
- زیادکردنی خوێن و بەهێزکردنی چونکە ئاسن و ڤیتامینی (بی) زۆر تیایە.
- بۆ نەخۆشی لەڕو لاوازی منداڵان باشە چونکە پڕۆتینی زۆری تیایە پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئارد و پاقلەدا.
- بۆ ڕەوانی باشە.
- بۆ بەهێزکردنی مووی سەر و نینۆک باشە چونکە فۆسفۆڕ و گۆگردی زۆری تیایە.
- بۆ بەهێزکردنی شەهوەی جینسی باشە چونکە ڤیتامینی ئەی و ئی تیایە.
- بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەردی میزەڕۆ باشە.
- بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ڕۆماتیزم باشە.
سەرچاوەکان
1719 بینین