دەرمانی Esomeprazole

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-07-12:07:00 - کۆدی بابەت: 12869
دەرمانی Esomeprazole

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Nexium,Esofag,Esopraz,Essocam,Epranial,Zoruc,Ulcerex

 

ژەمە دەرمان 

٢٠ملگم، ٤٠ملگم وەک حەب و کەپسوول و دەرزی ١٠،٢٠،٤٠ملگم/ملل وەک شرووب بۆ گەورە و منداڵی سەروو ١٢ ساڵ لە نێوان ٢٠ملگم بۆ ٤٠ملگم یەکجار لە رۆژێکدا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەری برینی گەدە، برینی دوانزە گرێ، وە بۆ گەرانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک GERD، دڵە کزێ، وە بەکاردێت بۆ ڕێگری کردن لە دروست بونی ئازار لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac, Acetyl salicylic acid. ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ بۆ زانیاری زیاتر لەسەری Clarithromycin بخوێنەرەوە

 

کاریگەری لاوەکی 

سەر ئێشە، سکچوون، قەبزی، با کردنی سک

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر کێشت کەمی کرد، ڕشانەوە لەکاتی خۆ چارەسەرکردن بەم دەرمانە، ئەگەر جگەرت تەواو نیە. - لە کاتی دووگیانی ئەبێت بەووریاییەوە بەکار بھێنرێت لەم کاتەدا (دکتۆر بڕیاری کۆتایی دەدات) - لە کاتی شیردان ڕوون نییە ئایا توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیری دایک دا یان نا، بۆیە نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



50 بینین