ئەگەری خنکانی منداڵ لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-29-02:39:00 - کۆدی بابەت: 5608
ئەگەری خنکانی منداڵ لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە
تەندروستی کۆرپەلە

ناوه‌ڕۆك

ئەگەری خنکانی منداڵ لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە 

یەکێک لە سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی ئەوەیە کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمترە لە نەشتەرگەری منداڵبوون و یەکێکیش لەوانە خنکانی منداڵە لەکاتی لەدایکبوونیدا کە لە منداڵبوونی سروشتیدا کەمترە.

بۆچی ئەگەری خنکانی منداڵ کەمترە کاتێک دایکەکە بە ڕێگای سروشتی منداڵی دەبێت؟

  • لە منداڵبوونی سروشتیدا کاتێک کە منداڵەکە لە ملی منداڵدانەوە بە فشارێکی زۆرەوە دەڕوات، شلەی (ئەمنیۆتیک) لە سییەکانی منداڵەکەوە دێتە دەرەوە، و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێشەکانی ڕێڕەوی هەناسەدانی منداڵەکە و ئەگەری خنکانی کەمدەکاتەوە.
  • ڕۆشتنی منداڵەکە بە ڕێڕەوی منداڵبووندا وادەکات کە دڵ و دەمارەکانی منداڵەکە زیاتر بجوڵێن و ئەمەش بەسوودە تاکوو خوێنی منداڵەکە بە جوانی هاتووچۆ بکات.
  • لەکاتی منداڵبوونی سروشتیدا پێستی دایک و منداڵەکە بەریەک دەکەوێت و ئەمەش هەستێکی خۆش دەدات بە دایکەکە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەستانی دەروونی دایکەکە.
  • دایکەکە کاتێک شیر بە منداڵەکەی دەدات یەکەمین قەترەی شیری دایک کە ناوی ژەکە و منداڵەکە دەیخوات زۆر بەسوودە بۆ تەواوی سیستمی بەرگری جەستەی منداڵەکە و ڕێڕەوی هەناسەدانی.


سەرچاوەکان



3170 بینین