دەرمانی Alfuzosin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-19-00:12:00 - کۆدی بابەت: 12142
دەرمانی Alfuzosin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Xatral,Prostetrol,Danafusin

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم وەک حەب ١٠ملگم یەک جار بخورێت لە ڕۆژێک دا ڕاستەوخۆ دوای نانی ئێوارە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی گەورەبوونی پرۆستات، بۆ کەسانێک کە بەردی گورچیلەیان ھەبێت بۆ ماوەیەکی کاتی تا بەردەکە فڕێدەدات.

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، خوران، گێژبوون، بێ ھێزی، ھەڵئاوسان (دەم و چاو)

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە دەبێت حەبەکە بەتەواوی قووتبەیت (نابێت لەت یان بیکرۆژیت) نابێت لەگەڵ ئەودەرمانانەدا بخورێت کە ھەمان شێوەکاریان ھەیە وەک ئەم حەبانەی لای خوارەوە: Prazosin ،Indoramin ،Trimazosin، Doxazosi، Urapidil لەکاتی دووگیانی دا پەیوەندیدار نییە لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



54 بینین