دەرمانی Amiodarone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-14:41:00 - کۆدی بابەت: 12396
دەرمانی Amiodarone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cordarone,nexterone,pacerone

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ١٠٠ ملگ , ٢٠٠ ملگ , ٤٠٠ ملگ دەرزی : ٢٥ ملگ  مل , ٥٠ ملگ  مل دەبێت رۆژانە یەک حەب وەربکیرێت لە کاتی بەیانیان , دوای نان

 

نیشانەکانی 

گروپ : Class III antiarrhythmic agent , NCBs بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نارێکی لێدانی دڵ , بەکاردێت بۆ نەخۆشی AF و خۆپاراستن لێی , بەکاردێت بۆ نەخۆشی سنگەکوژێ , بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی وەستانی دڵ و یارمەتی دانی چالاک کردنی ماسولکەکانی دڵ , ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ نەخۆشی VF و خۆپاراستن لەو نەخۆشیە , ھەروەھا نەخۆشیSVAT , وە نەخۆشی شکستی دڵ و MI , وە ئەتوانلرێت لە زۆربەی حالەتەکانی فریاکەوتندا بەکاربێت بۆ گەرانەوەی ژیان

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک , ناتەواوی فرمانی جگەر , گرژی ماسولکەکانی لەش , ناتەواوی کۆرینا , کەمکردنەوەی شھی خواردن , گێژبوون , ھێلنج و رشانەوە , ھەستیاری , لەرزین , ناتەواوی بینین , لاوازی , SLE, ھێواش لێدانی دڵ , قەبزی , گۆرینی رەنگی پێست

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە وەربگیرێت لە کاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتاندا , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە بەھەمان شێوە پەسەند نەکراوە بەکاربێت بۆ دایکی شیردەر کە کاردەکاتە سەر کۆرپەلە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھێواشی لێدانی دڵ لە کاتی نەخۆشی AV Block Prolongation of the QT interval Sick sinus syndrome کەمی ئاستی پۆتاسیۆم لە لەشدا کەمی ئاستی مەگنسیۆم نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Heparin Antifungals Macrolides Antibiotics Beta blockers Rifampin Phenytoin Calcium channals blockers Cimetidine Warfarin Clopidogrel Cyclosporine Methotrexate Dextromethorphan Digoxin Verapamil Propranolol Disopyramide Fentanyl Flecainide Atorvastatin

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



79 بینین