دەرمانی Metoprolol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-28-15:11:00 - کۆدی بابەت: 13125
دەرمانی Metoprolol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Betaloc,Lopressor,Seloken,Toprol

 

ژەمە دەرمان 

٢٥ملگم، ٢٠ملگم، ١٠٠ملگم، ٢٠٠ملگم بەرزی پەستانی خوێن: ١٠٠ملگم بۆ ٢٠٠ملگم کە دابەش بکرێت بەسەر یەک یان دوو جاردا ناڕێکی لێدانی دڵ: ١٠٠ملگم بۆ ٢٠٠ملگم کە دابەش بکرێت بەسەر یەک، دوو یان سێ جاردا بۆ پێشگرتن لە جەڵدە ١٠٠ملگم بەیانیاین و ئێواران شەقیقە ١٠٠ملگم بۆ ٢٠٠ملگم کە دابەش بکرێت بەسەر یەک یان دوو جاردا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، سنگە کوتێ، سستی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ، شەقیقە

 

کاریگەری لاوەکی 

بێ خەووی، ھێواشی لێدانی دڵ، ھیلاکی، سەریەشە، دڵ تێکەڵھاتن، ڕشانەوە، سکچوون، قەبزی

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر: ڕەبووەتە (تەنگە نەفەسی) ترشەڵۆک لە لاشەت دا بەرزە پەستانی خوێنت نزمە لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت تەنھا ئەگەر زۆر پێویستبێت. نزیکەی سێ بۆ چوار ڕۆژ پێش لەدایک بوونی کۆرپەکە دەبێت مێتۆپرۆلۆل نەخورێت لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکار بھێنرێت تەنھا ئەگەر زۆر پێویستبێت. لە کاتی شۆفێری گێژ خواردن و ھیلاکی کەوەک کاریگەریەکی لاوەکییە دەتوانێت کار لە شۆفێریت بکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



45 بینین