دەرمانی Amlodipine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-14:50:00 - کۆدی بابەت: 12398
دەرمانی Amlodipine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Norvasc,Amlong,Amloratio

 

ژەمە دەرمان 

٢.٥ملگم، ٥ملگم، ١٠ملگم وەک حەب بۆ گەورە بە ٢.٥ملگم دەست پێ دەکات یەک جار لە ڕۆژێک دا تا ئەوپەڕی ١٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ منداڵی تەمەن ٦ بۆ ١٧ ساڵان بە ٢.٥ملگم دەست پێ دەکات یەک جار لە ڕۆژێک دا، تا ئەوپەڕی ٥ ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا ئەویش لە دوای ٤ ھەفتە دەبێت بیری لێبکرێتەوە. بۆ ژێر ٦ ساڵ نابێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن بۆ کەسێک کە جەڵدەی دڵی جێگیرە

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە، خەواڵووی، گێژبوون، قاچ ئاوسان، کۆبونەوەی ئاو لە لەش دا

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر بەھۆی ناجێگیری دڵەوە ئاو لە لەشت دا کۆبۆتەوە ئەوا دەبێت ئەوە چارەسەر بکرێت پێش دەستکردن بە خواردنی ئەم حەبە. - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکاری بھێنیت - لە کاتی شیردان باشترە یان شیردانی وازلێبێنیت یان حەبەکەت مەخۆ ئەویش لەبەر کەمی زانیاری لەسەری - لە کاتی شۆفێری ئەگەر گێژنابیت بە حەبەکە دەتوانێت شۆفێری خۆت بکەیت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



72 بینین