دەرمانی Atenolol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-23:01:00 - کۆدی بابەت: 12420
دەرمانی Atenolol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Tenormin,Tensolol,Vascoten,Alinor

ژەمە دەرمان 

بەرزی پەستانی خوێن ٢٥ملگم بۆ ١٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا ناڕێکی لێدانی دڵ و ئەوانەی تر ٥٠ ملگم بۆ ١٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ کەسێک کە گورچیلەی تەواو نەبێت دەبێت بۆی بگونجێنرێت دوو ھەفتەیەک دەبێت بەردەوامبیت لە خواردنی تا کاریگەری خۆی بەتەواوی دەربخات لەسەرت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆچارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، سنگە کوتێ، سستی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ

 

کاریگەری لاوەکی 

دڵ خاوبونەوە، گێژ بوون، ماندووی، خەو لێتێک چوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر حەساسیەتت ھەیە بەرامبەر بە ماددەکە ئەگەر پەستانی خوێنت زۆر نزمە - لە کاتی دووگیانی نابێت بخورێت - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات - خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



68 بینین