دوومەڵی ددان چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-21-14:53:00 - کۆدی بابەت: 12469
دوومەڵی ددان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوومەڵی ددان (بە عەرەبی: خُراج الأسنان، بە ئینگلیزی: Tooth abscess) توورەگەیەکە لە پیسی کە بەهۆی هەوکردن بە بەکتریاوە لە ددانی مرۆڤ دروست دەبێت.

جۆرەکانی

Periapical: لە نزیک نووکی (سەری) ڕەگی ددانەکە دروست دەبێت.
Peridontal root: لە ناچەی پووکی تەنیشت ڕەگی ددانەکە ڕوودەدات ودروست دەبێت.

هۆکارەکان

ئەم دوومەڵانە درووست دەبن بەهۆی چارەسەر نەکردنی کلۆری  ددانەوە کە ئەم هەوکردنە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی، گرنگترین هۆکارەکان بریتین لە:

  • پاک نەکردنەوەی ددان بە باشی.
  • زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و خواردنی ناتەندروست.
  • وشکی دەم و ددان و کێشە لە لیک.
  • زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە و کافایین.
  • زۆر خواردنەوەی ماددەی کحولییەکان.

نـیشانەکان 

  • ئازارێکی بەهێزی ددان کە بگوازرێتەوە بۆ گوێ.
  • ئازار لەکاتی خواردنی گەرم و سارد.
  • ئازار و ناڕەحەتی لەکاتی جووینی خواردن.
  • تــا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
  • ئـاوسانی دەموچاو. 
  • ئاوسانی لیمفە گرێییەکانی ژێر چەناگە یان مل.

چارەسەر

پێویستە دکتۆری ددان نەخۆشەکە ببینی، کاتێک یەکێک لە نیشانەکانی دوومەڵی ددانت هەبوو،
ئەگەر د.ومەڵی ددان چارەسەر نەکرێن:

  • ئەگەری هەیە بتەقێت و لەوانەیە ئازارەکە زۆر کەم بکات هێشتا پێویستی بە چارەسەرە.
  • ئەگەر دوومەڵەکە نەکرێتەوە (drain)، لەوانەیە هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ چەناگە یان جیوبەکانی لووت، لەوانەشە ببێتە هۆی هەوکردنی خوێن.

چـارەسە

سەردانی دکتۆری ددان بکات و بەم شێوازە چارەسەر وەرئەگرێ:

  • کردنەوەی دوومەڵەکە.
  • ئەنجامدانی دەماربڕین.
  • هەندێ حاڵەت پێویستە ددانەکە دەربهێنرێت.


سەرچاوەکان



98 بینین