دەرمانی Budesonide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-15:45:00 - کۆدی بابەت: 12610
دەرمانی Budesonide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Entocort,rhinocort,Symbicort,Uceris,Pulmicort

 

ژەمە دەرمان 

ەشێوەی حەب/ ٣ ملگم. لەژێر ناوی بازرگانی Entocort بەشێوەی حۆقنە/ ٢ ملگم. لەژێر ناوی بازرگانی Entocort بەشێوەی ھەناسە ھەڵکێشان/ ١٠٠مکگم، ٢٠٠ مکگم، ٤٠٠ مکگم. لەژێر ناوی بازرگانی Pulmicort, Budicort بەشێوەی تۆزی لووت/ ٣٢ مکگم، ٦٤ مکگم. لەژێر ناوی بازرگانی Rhinocort بەشێوەی تێکەڵە لەگەڵ ماددەی Formoterol لەژێر ناوی بازرگانی Symbicort بەشێوەی ھەناسە ھەڵکێشان/ ٨٠مکگم + ٤،٥ مکگم ١٦٠مکگم + ٤،٥مکگم ٣٢٠مکگم + ٩مکگم پێناسەی Budesonide / ئەم مادەیە لەگرووپی گلوکۆ کۆرتیکۆید ستێرۆیدە کە کۆرتیزۆنیشی پێدەوترێت، هەوکردن کەم دەکاتەوە لە جەستەدا جا ئەگەر لە سییەکاندا بێت یان بەشێوەی ھەڵامەتی سەخت یان ناو لاشە. پێناسەی Formoterol/ دەبێتە ھۆی خاوبونەوەی درێژخایەنی ماسولکەکانی سیی کە وادەکات تا بە ئاسانی ھەناسە بدەین.

 

نیشانەکانی 

بەشێوەی ھەناسە ھەڵکێشان/ بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەبووە، تەنگە نەفەسیی، تەسک بونی بۆری ھەناسە بەھۆی جگەرەکێشانی زۆر کەبە Chronic Obstructive Pulmonary Disease ناسراوە بەشێوەی تۆزی لووت/ ھەڵامەت یاخود جویوب یان پژمە بەشێوەی حەب/ بەکاردێت لە کاتی ھەوکردنی ڕیخۆڵە باریکە وە بەشی سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستورە بەشێوەی حۆقنە/ لەکاتی ھەوکردنی ڕیخۆڵە ئەستورە وە کۆتایی ڕیخۆڵە ئەستورە بەشێوەی ھەناسە ھەڵکێشان/ ١٠٠مکگم، ٢٠٠ مکگم، ٤٠٠ مکگم. بۆ منداڵی تەمەن ٥ بۆ ٧ ساڵان/ ١٠٠مکگم بۆ ٤٠٠ مکگم لەڕۆژێکدا کە دابەش بکرێت بەسەر ھەموو ڕۆژەکەدا دوو بۆ چوار ھەناسە ھەڵکێشان. بۆ منداڵی تەمەن ٧ بۆ ١٧ ساڵ/ ٢٠٠ مکگم بۆ ٨٠٠ مکگم لەڕۆژێکدا کە دابەش بکرێت بەسەر ھەموو ڕۆژەکەدا دوو بۆ چوار ھەناسە ھەڵکێشان. بۆ گەورە/ ٢٠٠ مکگم بۆ ١٦٠٠ مکگم لەڕۆژێکدا کە دابەش بکرێت بەسەر ھەموو ڕۆژەکەدا دوو بۆ چوار ھەناسە ھەڵکێشان. بەشێوەی حۆقنە/ ٢ ملگم. بۆ گەورە یەک حۆقنە ھەموو شەوێک تا ماوەی مانگێک، کاریگەریەکەی لەدوای ھەفتەی دووەمەوە ھەست پێ دەکەیت، دەتوانرێت مەوەی بەکارھێنانەکەی تا دوو مانگ بەردەوام بێت. بەشێوەی حەب/ ٣ ملگم بۆ گەورە/ ٢ بۆ ٣ حەب ھەموو ڕۆژێک تا ماوەی دوو مانگێک، کاریگەریەکەی لەدوای ھەفتەی دووەمەوە ھەست پێ دەکەیت، بەشێوەی تێکەڵە لەگەڵ ماددەی Formoterol ٨٠مکگم + ٤،٥ مکگم بۆ منداڵی تەمەن ٦ بۆ ١٨ ساڵ/ دوو ھەناسە ھەڵکێشان دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ گەورە دوو ھەناسە ھەڵکێشان چوار جار لە ڕۆژێکدا ١٦٠مکگم + ٤،٥مکگم بۆ منداڵی تەمەن١٢ بۆ ١٧ ساڵ/ دوو ھەناسە ھەڵکێشان دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ گەورە دوو ھەناسە ھەڵکێشان چوار جار لە ڕۆژێکدا ٣٢٠مکگم + ٩مکگم بۆ منداڵی تەمەن١٢ بۆ ١٧ ساڵ/ یەک ھەناسە ھەڵکێشان دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ گەورە دوو ھەناسە ھەڵکێشان دوو جار لە ڕۆژێکدا تێبینی/ دووای ھەھاسە ھەڵکێشان دەبێت ئاو لە دەم وەربییرێت وە پاشان تفی بکەیتەوە تاوەک و توشی کەڕووی ناو دەم نەبیت بەھۆی کۆرتیزۆنەکەوە. -

 

کاریگەری لاوەکی 

خەولێ تێکچوون، ئاڵ و گۆڕی ھەست، ترشەڵۆکی گەدە، تەڵخ بونی چاوو، تێک چونی سوڕی مانگانە، ڕەقبونی ماسولکەکان، لەرزین، وەستانی گەشە. کەڕوی ناو دەم، دەنگ نوسان، کۆکە، خوێن بەربونی لووت.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارھێنان کار دەکاتە سەر گەشەی منداڵ. لەکاتی وازھێنان لەم دەرمانە دەبێت ووردە ووردە کەم بکرێتەوە و لەخۆوە یەکسەر وازی لێنەھێنرێت. دووای ھەھاسە ھەڵکێشان دەبێت ئاو لە دەم وەربییرێت وە پاشان تفی بکەیتەوە تاوەک و توشی کەڕووی ناو دەم نەبیت بەھۆی کۆرتیزۆنەکەوە.ئەگەر توشی تەنگەنەفەسی لەناکاو بویت ئەوا ئەم دەرمانە بۆ ئەوە بەکار نایەت وە پەیوەندی بکە بە ژمارەکانی فریاکەوتنەوە. - لە کاتی دووگیانی بەشێوەی ھەناسە ھەڵکێشان کاری خراپ ناکاتە سەر کۆرپەلە بەڵام بەشێوەی حەب یان حۆقنە دەبێت پرسی تەواو بە دکتۆرەکەت بکەیت - لە کاتی شیردان دەتوانێت لەڕێگای شیری دایکەوە بگوازرێتەوە بۆ منداڵ بەڵام ڕێژەکەی ئەوەندە کەمە کە زیانی لاوەکی لەسەر منداڵ نابێت - لە کاتی شۆفێری کار لە توانای شۆفێرتن ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی تێبینی/ دووای ھەناسە ھەڵکێشان دەبێت ئاو لە دەم وەربییرێت وە پاشان تفی بکەیتەوە تاوەک و توشی کەڕووی ناو دەم نەبیت بەھۆی کۆرتیزۆنەکەوە.

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



82 بینین