دەرمانی Dipyridamole

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-02-15:14:00 - کۆدی بابەت: 12796
دەرمانی Dipyridamole

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Persantine,Elsantine,Asasantine

 

ژەمە دەرمان 

بۆ گەورە ٢٠٠ملگم وەک کەپسول/حەبی Time release technology دوو جار لە ڕۆژێک دا، بە Retardیش ناسراوە وەک حەب ٣٠٠ملگم بۆ ٦٠٠ملگم کە دابەشی سێ یان چوار جار لە ڕۆژێکدا (واتا یەک یان دوو حەبی ١٠٠ملگم بخورێت ٣ یان ٤ جار) نابێت لە ٦٠٠ملگم زیاتر بخورێت لە ڕۆژێکدا. بۆ منداڵ وەک کەپسولی ٢٠٠ملگم Retard بۆ منداڵ نابێت وەک حەب ٥ملگم بۆ ھەر کگم لە کێشی لەشی کە بە سێ یان چوار جار بخورێت

 

نیشانەکانی 

خوێن ڕوون دەکاتەوە. بەکاردێت لەکاتی دروست بوونی دڵۆپێک خوێن لە ناو دەماری خوێن ھێنەر، لە ناو سییەکان. دوای جەڵدەی دەماخ یان مێشک. ناڕێکی لە لێدانی دڵ

 

کاریگەری لاوەکی 

سەریەشە، گێژ خواردن، ئازاری دڵ، ڕشانەوە، حەساسیەتی پێست

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر نەخۆشی دڵت ھەیە ئەگەر نەخۆشی لاوازی ماسولکەت لەگەڵدایە لە کاتی دووگیانی زانیاری تەواو نییە لەسەری، بەڵام بەکار ھێنراوە وە ھیچ کارێکی نەکردۆتە سەر مناڵەکە. کاتێک کە لەسەر ئاژەڵیش تاقی کراوەتەوە زیانی نەبووە لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



51 بینین