دەرمانی Olopatadine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-09-01-11:51:00 - کۆدی بابەت: 13237
دەرمانی Olopatadine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Opatanol,Olopat

 

ژەمە دەرمان 

قەترەی چاو ١ملگم/ملل یەک قەترە بەیانیان و ئێواران. ھەندێک جار ناچاریت کە تا ٤ مانگ بەکاربھێنرێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەستیاری چاو – بەکاردێت بۆ خرۆشتنی پێڵوی چاو

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە – ڵێڵ بینین – ھەست کردن بە سووتانەوە – کزانەوە – ووشکی چاو – ھیلاکی – خرۆشتن

 

زانیاری زیاتر

ووریابە ئەگەر قەترەی چاوی ترت ھەیە دەبێت ١٠ خولەکی بەین بێت لە نێوان ھەردوو قەترەکە دا ھەندێک جار نووسراوە کەدەبێت پێش بەکارھێنان ڕابووەشرێنرێت. ئەگەر عەدەسەی چاوت ھەیە دەبێت نیو کاتژمێر لەپاش بەکارھێنانی قەترەکە بکرێتەوە چاو ئەگینا عەدەسەکانی چاو خراپ دەکات لەکاتی دووگیان و شردان دا نابێت بەکاربھێنرێت مامەڵە کردن لەگەڵ دەرمان دا لەپاش کردنەوەی قەترەکە نابێت لە چوارھەفتە زیاتر بەکاربھێنرێت، دەبێت قەترەیەکی تر بکەیتەوە دوور لەدەستی منداڵ داینێ بێ پرسی دکترۆ بەکاریمەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



54 بینین