پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 490
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
مایەسیری
تەندروستی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
مایەسیری (بە ئینگلیزی: hemorrhoids, piles, بە عەرەبی: البواسير)، یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆم. بریتییە لە هەڵئاوسان یان گەورەبوونی ئەو خوێنهێنەرانەی لەناو کۆم یان کۆتا بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورەدان
پشکنینی ئەنزیمی ئەمایڵەیز
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینی ئەمایڵەیز (بە ئینگلیزی: Amylase test) ڕێگەیەکە بڕی ئەنزیمی ئەمایڵەیز لە خوێن یان میزدا دەپێوێت، بۆ دیاریکردنی کێشەکانی پەنکریاس و هەندێک کێشەی تر بەکاردێت. ئەمایڵەیز ئەنزیمێکە لەلایەن پەنکریاس و لیکەڕژێنەکانەوە دەردەدرێت، یارمەتی تێکشکاندنی کاربۆهیدرات دەدات.
پشکنینی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین
تەندروستی
پشکنینەکانی خوێن
پشکنینی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین یان هۆڕمۆنی شیر (بە ئینگلیزی: prolactin test) پشکنینێکە ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین لە خوێندا دیاریدەکات. هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین لەلایەن ژێرمێشکەڕژێنەوە دەردەدرێت، لەماوەی دووگیانی و لەدوای لەدایکبوونی منداڵ ئاستی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین زیاد دەکات.
پشکنینی دی دایمەر
تەندروستی
پشکنینە کیمیاییەکان
پشکنینی دی دایمەر یان دیدایمەر (بە ئینگلیزی: D-Dimer test) پشکنینێکی خوێنە کە بۆ پێوانەکردنی بڕی دی دایمەر بەکاردەھێنرێت. دی دایمەر جۆرە پڕۆتینێکە کە لەش لەکاتی شیبوونەوەی کڵۆی خوێندا بەرھەمیدەھێنێت.
پشکنینی هۆڕمۆنی هاندەری تەنی زەرد
تەندروستی
پشکنینەکانی خوێن
فەحسی هۆڕمۆنی هاندەری تەنی زەرد (بە ئینگلیزی: Luteinizing hormone test or LH test) پشکنینێکە ڕێژەی هۆڕمۆنی هاندەری تەنی زەرد لە خوێندا دیاریدەکات، کە لەلایەن ژێرمێشکەڕژێنەوە دەردەدرێت. زۆرجار لەگەڵ پشکنینی هۆڕمۆنی هاندەری تەنی زەرد پشکنینی هۆڕمۆنی هاندەری چیکڵدانەش ئەنجام دەدرێت.
ڕێگریکردن لە دووگیانی بە لەزگە
تەندروستی
تەندروستی ئافرەتان
لەزگەی دژە دووگیانی (بە ئینگلیزی: contraceptive patch) لەزگەیەکە کە خانمان بەکاری دەهێنن، و ڕۆژانە بڕێک هۆڕمۆن دەڕژێنێتە ناو خوێنەوە تاکوو ڕێگری بکات لە دووگیانی، ئەم لەزگەیە هەمان ئەو هۆڕمۆنانەی تێدایە کە لە حەپی دژە دووگیانیدا هەیە کە (ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن)ـنن.
زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوون
تەندروستی
تەندروستی منداڵ
زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو (بە ئینگلیزی: infant jaundice after birth، بە عەرەبی: اليرقان عند الرضع بعد الولادة) بریتییە لە زەردبوونی ڕەنگی پێست و چاوی منداڵ دوای لەدایکبوون، زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوون بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە بیلیڕوبین کە لە خوێندا هەیە لە سەرەتای لەدایکبوون دروست دەبێت
گلوکۆز
تەندروستی
بەرهەمی خۆراکی
گلوکۆز (بە ئینگلیزی: Glucose، بە عەرەبی: الجلوکوز) کە پێشی دەوترێت شەکری خوێن (بە ئینگلیزی: blood sugar) شەکرێکی سادەیە کە شێوگە کیمیاییەکەی بریتییە لە (C6H12O6)، باوترین شەکری تاکە و یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی کاربۆهیدراتەکان، گلوکۆز کلیلی هێشتنەوەی میکانیزمەکانی لەشە بەڕێکوپێکی.
نەخۆشیی ڤۆن ویڵبراند
تەندروستی
خوێن و دڵ
نەخۆشی ڤۆن ویڵبراند (بە ئینگلیزی: Von willebrand disease، بە عەرەبی: مرض فون ويلبراند) نەخۆشیییەکی بۆماوەیییە، کەسانی تووشبوو بەم نەخۆشیيە هۆکاری ڤۆن ویڵبراند لە خوێنیاندا کەمە و ئاسانتر تووشی خوێنبەربوون دەبن. ئەم نەخۆشیییە چارەسەری نییە، بەڵام زۆرجار کێشەی مەترسیدار دروست ناکات
سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ
تەندروستی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی
سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ (بە عەرەبی: ثلاث علامات على نوبة قلبية، بە ئینگلیزی: Three signs of a heart attack)، جەڵتەی دڵ بەهۆی نەگەیشتنی خوێن و ئۆکسجینی پێویست بۆ سکۆڵە و بۆرییەکانی دڵ ڕوودەدات..
‹
1
2
...
26
27
28
29
30
31
32
...
48
49
›