ناوهڕۆك
بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە
پەستانی خوێن یەكێكە لەو نەخۆشیە باو و مەترسیدارەكان، ئەگەر با ئاگا نەبیت و پارێزگاری نەكەیت دەتكوژێت، كە پێكھاتووە لە بوونی ھێزێكی زۆر لەسەر خوێنی دڵ و خوێنبەرەكان.
پێویستە ئەو كەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن، ھەمیشە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بن:
- پێویستە ھەمیشە پشكنین ئەنجام بدەن تا بەردەوام بە ئاگابن لە تەندروستی خۆیان و وریای مامەڵە بكەن، پێش كاتی مەترسیدار.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی دەبێتە ھۆی یەكسانبوونەوەی پەستانی خوێن و نزمكردنەوەی وەك پێكھاتەی پۆتاسیۆم و خواردنی پەتاتە و مۆز و ماسی و تەماتە، دوور كەوتنەوە لەو خۆراكانەی پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە، وەك خوێ و چەوری.
- ھەوڵبدە ڕاھێنانی وەرزشی بكە، بەڵام كێش گونجاو بێت ھەمیشە دووربیت لە قەڵەوی.
- دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و ماددە كھولیەكان، چونكە ھۆكاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێننن.
- دووركەوتنەوە لە دوودڵی و خەمۆكی و توڕەی، چونكە یەكێكە لەو ھۆكارانەی دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوە پەستانی خوێن.
سەرچاوەکان
900 بینین