ناوهڕۆك
خەمباری چییە؟
خەمباری (sadness) حاڵەتێكی ئاساییە لە مرۆڤدا و ھەموو كەسێك كەم تا زۆر تووشی دەبێت. ھۆكاری زۆر ھەن بۆ ئەوەی مرۆڤ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو خەمبار بێت، وەكوو: لەدەستدانی كەسەنزیك و ئازیزەكان، لێكترازانی خێزان، لەدەستدانی كار و پیشە، كەمبوونەوەی داھات، ناكۆكیی خێزانی، كەوتن لە خوێندن و تاقیكردنەوە و كێشەی ئابووری و دارایی.
خەمباری ھەستێكی كاتی و تێپەڕە و وردە وردە بیردەچێتەوە، بەڵام ئەگەر خەمباریەكە ھەمیشە و بەردەوام بوو، وای لە مرۆڤ كرد و پیشە ئاساییەكانی خۆی جێبەجێ نەكات، ئەوە نیشانەی تووشبوونەوە بە خەمۆكی. ئەگەر خەمباری بەرەو خراپتر چوو، یان دوو ھەفتە و زۆرتر بەردەوام بوو، ئەوە باشترە ڕاوێژ بە پزیشكی دەروونی بكرێت.
سەرچاوەکان
3065 بینین