ناوهڕۆك
ناساندن
دڵەکزێ یان دڵەکزە (بە ئینگلیزی: Heartburn، بە عەرەبی: حرقة المعدة) بریتییە لە هەستکردن بە سووتانی سنگ کە بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک ڕوودەدات، ئەگەر حاڵەتەکە بەردەوام بوو پێی دەوترێت (GERD).
هۆکارەکانی دڵەکزێ چین؟
زۆر کەس جارجارە تووشی دڵەکزێ دەبن و زۆربەی جار هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە بەهۆیەوە تووشی دڵەکزێ دەبین کە بریتین لە:
- هۆکاری سەرەکی لاوازبوونی زمانەی خوارەوەی سوورێنچکە (lower esophageal sphincter) کە بەهۆیەوە پێکهاتەی گەدە دەگەڕێتەوە سوورێنچک و لە ئەنجامدا تووشی دڵەکزێ دەبین.
- کێشی زیادە
- جگەرەکێشان
- دووگیانی
- فشار و دڵەڕاوکێ
- هەندێک خواردن و خواردنەوە وەکو (قاوە، کحول، تەماتە، شکولاتە، خواردنە چەورەکان، بەهارات).
- زیادبوونی هەندێک جۆری هۆڕمۆن وەکو پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین.
- هەندێک لە دەرمانەکان وەکو ئازارشکێنەکان (ئیبوپڕۆفین).
- فتق (hiatus hernia) ئەم جۆرە فتقە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێکی گەدەت بەرەو سەرەوە بەرز دەبێتەوە.
چارەسەر
بە چەند گۆڕانکاریەکی سادەی شێوازی ژیانکردنت ئەتوانیت حاڵەتەکە کەم بکەیتەوە:
- ژەمەکانت کەم و بچووک بکەرەوە
- دابەزاندنی کێشی لەش.
- لەکاتی خەوتن ئاستی سەرت بەرزتربێت لە سنگت.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی.
- پێویستە سێ بۆ چوار کاتژمێر پێش کاتی خەوتن هیچ خواردنێک نەخورێت.
- ئەگەر حاڵەتەکە هەر بەردەوام بوو ئەتوانیت بە وەرگرتنی دەرمان چارەسەری دڵەکزێ بکەیت، ئەویش بە وەرگرتنی دەرمانی دژەترشێتی (antacids)، هەروەها دەرمانەکانی (PPI) کە ڕێژەی ترشەڵۆکی گەدە کەم دەکەنەوە وەکو دەرمانەکانی (Omeprazole) و (lansoprazole).
سەرچاوەکان
82 بینین