كلۆر بوونی ددان دەبێتە پوكانەوە
  كلۆربوونی ددان دەرەنجامی درووستبوون و كەڵەكەبوونی بەكتریا لەسەر ددانەكان كە دەبێتە پوكانەوە و تێكشكاندنی ددانەكان. كلۆربوونی ددانیش لە ڕەنگدا جیاوازن و لەڕەنگی زەردەوە بۆ ڕەنگی ڕەش.
  ھەر ددانێك پێكھاتوە لە سێ توێژاڵ كە بریتین لە مینا و دێنتنین و سیمێنتەم. ئەمانە دەرئەنجامی ترشەڵۆكی پاشماوەی ئەو خۆراك یان شەكرانەوە دێت كەلەسەر ڕووپۆش و دیوی دەرەوەی ددانەكان دەمێننەوە و دواتر جێگیر دەبن. شەكر یەكێكە لەماددە سەرەكییە ووزەبەخشەكانی دروست بوونی بەكتریا. بە شێوەیەكی گشتیش، ئەم بەكتریایە، جگە جۆری خواردن، باش پاكنەكردنەوەی دەم و ددانەكان و خراپی بەكارھێنانی فڵچەی ددان دروست دەبێت.
سەرچاوەکان
 2093 بینین
                         
                                     
                             
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    