دەرمانی Danazol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-11:38:00 - کۆدی بابەت: 12740
دەرمانی Danazol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Danol,Danocrine,Cyclomen

 

ژەمە دەرمان 

 ٥٠ملگم، ١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم وەک کەپسوول بەپێی نەخۆشیەکە ڕێژەکەی دەگۆڕدرێت Endometriosis ڕۆژانە ٢٠٠ملگم تاوەکو ئەوپەڕی ٨٠٠ملگم بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی سنگ. ٣٠٠ملگم بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ نەخۆشی Endometriosis نەخۆشییەکە کە توشی ئافرەتان دەبێت، پاشماوەی ناوپۆشی ڕەحمی وردە ووردە پەلدەکێشێت بۆ دەرەوەی رەحم (ناو لەش) لە بری ئەوەی کە لەگەڵ خوێن بەربوون (سووڕی مانگانە) دا بێتە دەرەوە. بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی سنگ.

 

کاریگەری لاوەکی 

زیادبوونی خڕۆکەی سووری خوێن، زیپکە، کێش زیاد بوون، قژ ھەڵوەرین، تەڵخ بوونی چاو، سەریەشە، گێژبوون، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ، ھێڵنج، خێرا لێدانی دڵ.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر دووگیانیت، شیر دەدەیت، جگەرت، گورچیلەت یان دڵت نەخۆشە، ئەگەر خوێنبەربوونێکی نائاساییت ھەیە بێ ھۆیەکی دیاریکراو. - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



48 بینین