ناوهڕۆك
ئەکرۆم گالی
ئەکرۆم گالی بە گەورەبوونی لە ڕادەبەدەری یاخود بە شێوەی غەیری سروشتی ئێسکەکانی لەش کە بەهۆی زۆربوونی ناسروشتی هۆرمۆنی گەشە کردن لە ڕژێنی هیپۆفیزدا(ئەکرۆم کالی)دەڵێن.
ئەم نەخۆشیە زۆرتر لەتەمەن گەورەکان ئەوانەی لە گەشەدا وەستاون دەردەکەوێت زۆربوونی هۆرمۆنی گەشە لە منداڵدا دەبێتە هۆی نەخۆشیەک کە پێی دەڵێن (ژیگانتیزم) کە دەبێتە هۆی ئەوەی درێژی ئێسقانەکان زیاد بێت و بێتەهۆی درێژی باڵا. لەم نەخۆشیەدا ئێسقانەکان لەباری پانی دەکشێن چوونکە لە گەورەکاندا گەشە وەستاوە . ئەو ئێسقانانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن بریتین لە ئێسقانەکانی دەم و چاو ، چەناکە ، دەستەکان ، پێیەکان ، وەهەندێ کاتیش دەتوانرێت ئەو هۆرمۆنە بە رێگەی نەشتەرگەری دەربهێنرێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا وە ڕێگە لە زیادبوونی بگیردرێت.
سەرچاوەکان
953 بینین