ناوهڕۆك
چۆن دەزانی كە تووشی كام نەخۆشی دەبیت؟
زانایان لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكایی ئەوەیان سەلماندوە كە دەتوانرێت پێشبینی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەكی مەترسیدار یان ڤایرۆسێك وەیا تەنانەت مردنیشی بكرێت بەپێی مێژووی لەدایكبوونی.
تیمێكی زانایانی زانكۆكە توێژینەوەیان لەسەر دوو نەوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندە «H5N1» و «H7N9» كرد كە ھەردووكیان بوبونە ھۆی تووشبونی سەدان نەخۆشی مەترسیدار لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتاكەدا.
زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ماوەی توانای خۆپارێزی سیستمی بەرگری لە بەرامبەر ڤایرۆسەكە لەسەر تەمەنی نەخۆشەكە وەستاوە، بۆیە ئەو كاتەی مرۆڤ تووشی یەك جۆری ئەو ڤایرۆسە دەبێت سیستمی بەرگری لەشی دەست دەكات بە دروتسكردنی دژەتەن بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسە و لەناوبردنی لە لەشدا، بەڵام ئەگەر ھەیە لە داھاتوودا تووشی نەوەی تری ئەو ڤایرۆسە وەیا ڤایرۆسی تر ببێتەوە.
زانایان ھەستان بە دابەشكردنی ھەموو ڤایرۆسەكانی ئەنفلوەنزا بۆ دوو بەش، یەكەمیان كە ڤایرۆسەكانی H1 و H2 و H5 ی لە خۆی گرت، كۆمەڵەی دووەم ڤایرۆسەكانیH3 و H7.
بۆ نمونە ئەو كەسانەی لەدایكبووی شەستەكانی سەدەی ڕابردوون ڤایرۆسی H5H1 كاری لێ نەكردن، بەڵام بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی ترەوە مردن، لەو كاتەی ئەوانەی كە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا كەدایكبوون تووشی ڤایرۆسی H7 نەبوون و بەپێچەوانەوە تووشی H5 بوون.
ھەروەھا دەشتوانن لەو ڕێگەوە پەرە بە دروستكردنی پێكوتەیەك بدەن بۆ خۆپاراستن لە ھەموو جۆری ڤایرۆسەكان.