ناوهڕۆك
هۆکارەکانی شێرپەنجەی سورێنچک چین؟
لەوەدەچێ فاکتەرەکانی ژێرەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێکهێنانی شێرپەنجەی سورێنچک هەبێت:
- خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆل
- جگەرەکێشان
- هەڵمژینی ماددەی سڕکەر
- خواردنی چای زۆر گەرم
- ئاشڵازیای درێژخایەن
- گەڕانەوەی بەردەوامی ترشیی (ئەسیدی) گەدە بۆ سورێنچک
- کەمبوونی ڤیتامینەکانی A، B1، C لە ڕژێمی خۆراکیدا.
نیشانەکانی شێرپەنجەی سورێنچک
دابەزینی بەردەوامی قورسایی جەستە لە ماوەیەکی کورتدا. دژواریی قووتدانی پارو و خواردنەوە لە نیشانەکانی سەرەتایی شێرپەنجەی سورێنچکن. هەروەها ئێش لە کاتی قوتدان دەتوانێ بەرەو سنگ و پشت تەشەنە بکات. گەڕانەوەی خۆراکی هەزم نەکراو بەرەو دەم، دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوەش هەروەها لەم نەخۆشانەدا دەبینرێت.
دیاری کردنی ئەم نەخۆشییە
دکتۆر بۆ دیاری کردنی ئەم نەخۆشییە دوای تێڕوانینی جەستە، لە وێنەگرتن لە کاتی خواردنەوەی ماددەی باریۆم، گاسترۆئیندەسکۆپیی و نموونە هەڵگرتن لە سلولەکانی قورینژک کەڵک وەردەگرێ.
ئەم نەخۆشییە چۆن چارە دەکرێت؟
بەپێی تەمەنی نەخۆش، جێێ شێرپەنجە و ڕادەی بنج داکوتان و بڵاوبوونەوەی خانە سەرەتانییەکان لە جەستەدا، لە نەشتەرگەریی، شیمۆتراپی و تیشک دەرمانی کەڵک وەردەگیرێت.
سەرچاوەکان
1794 بینین