دەرمانی Altretamine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-21-15:57:00 - کۆدی بابەت: 12159
دەرمانی Altretamine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Hexalen

 

ژەمە دەرمان 

کەپسولی ٥٠ میلی گرامی
گەورەکان ٢٦٠ میلی گرام / مەتر دوجا لە هەر ڕۆژێکدا بە شێوەی خۆراکی لە ٤ بڕی دەرمان دابەشکراودا پاش لە خواردن یان لە کاتی خەودا بۆ ماوەی ١٤ تا ٢١ ڕۆژی یەک لە دوای یەک بۆ خولی ٤ هەفتەیی

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەری کردنی شێرپەنجەی هێلکەدان 

 

کاریگەری لاوەکی 

هێڵنجدان ، ڕشانەوە ، سکچوون ، بە گرانی هەناسەدان ، ئاوسان ، هیلاکبوون ، بوونی خوێن لە پیسایدا ، خوران ، خوێنبەربوون ، تا ، لەرز ، ئازار

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



89 بینین