دەرمانی Methyldopa

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-28-14:55:00 - کۆدی بابەت: 13122
دەرمانی Methyldopa

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Aldomac,Alfadopa,Epidopa

 

ژەمە دەرمان 

شێوەکانی دەرمان : حب : ٥٠٠ mg – ٢٥٠ mg – ١٢٥ mg دەرزی : ٥٠ mg / mL ژەم ئەتوانرێ ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی دوانزە سالیەوەیە ڕۆژانە دوجار بیخۆن ھەر جاری یەک حەب بەیانی و ئێوارە ئەتوانی لەگەل نان بیخۆیت یان پێش نان بیخۆیت ،ئەوانەی لە خواروی دوانزە سالیەوەن بە ڕێژەیەکی کەمتر بەکاردێت،بە گوێرەی حالەتی نەخۆش دەکرێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت،

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لە ئافرەتی دووگیاندا – ناتەواوی گورچیلە – ناریکی لێدانی دڵ – شۆکی دڵ

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سەر و سەرسوران خەوالوو ھیلاکی قلقی و دودڵی ئازاری سک لە ھەندێک کەس ڕەنگە توشی قەبزی بکات لە ھەندێکی تر سگچوون ئازاری جومگە و مەسلەکان بەلام ئەوەی ئەم حەبە بەکاربھێنێت مانای ئەوە نیە ئەم کاریگەریە لاوەکیانەی بەسەردابێت ڕەنگە ڕووبدات وە ڕەنگە ڕووش نەدات

 

زانیاری زیاتر

بۆ شوفێر باشترە لەکاتی شوفێری بەکاری نەھێنن چونکە ڕەنگە توشی سەرسورانت بکات باشترە شەوان پێش خەووتن بیخۆیت.

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



41 بینین