دەرمانی Immune globulin Rho(D)

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-12:26:00 - کۆدی بابەت: 12944
دەرمانی Immune globulin Rho(D)

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Rhesonativ,Rhophylac,Rhesogamma

 

ژەمە دەرمان 

IE/mll ٦٢٥ ، IE/mll ١٥٠٠ دەرزی ٢٥٠ بۆ ١٦٥٠ ئای ئی وەک ڕێگرییەک ٢٥٠ بۆ ١٢٥٠ ئای ئی لە هەفتەی ٢٨ بۆ ٣٠ دووگیانی یان لەپاش منداڵبوون کە ٧٢ کاتژمێری بەسەرنەچێت 

 

نیشانەکانی 

دژە تەنی تیاییە بۆ ئەو خانمانەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێنی Rh ی نییە واتا جگە لەوەی کە گروپی خوێنەکەی ناقسە جۆرە پرۆتینێکیکەش بە خرۆکە سوورەکانەوەیە کە بە ئاڕ ئێچ ناسراوە وە ئەگەر -RH بوو وە کۆرپەلەکەی +RH ئەوا دەبێت ئەم دەرزییە بەکاربێنێت لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا چونکە ئەگەر بەکاری نەهێنێت ئەوا لەشی دایکەکە دژە تەنێک دروست دەکات کە ناهێلێت کۆرپەلەی تر بخاتەوە واتا ناهێڵێت دووگیان ببێتەوە. هەروەها بەکاردێت لەکاتی: لەباربردن نەشتەرگەری لەکاتی دووگیانی دووگیانی لەدەرەوەی منداڵدان

 

کاریگەری لاوەکی 

خێرا لێدانی دڵ، سەریەشە، دابەزینی پەستانی خوێن، هێڵنج، ڕشانەوە، خوران، ئازاری جەستە، سووربوونەوەی جەستە

 

زانیاری زیاتر

لەکاتی دووگیانی ئەم دەرمانە بۆئەوەیە کە لەکاتی دووگیانی بەکاربهێنرێت یان لەپاش دووگیانی کە ٧٢ کاتژمێری بەسەردا نەڕۆیشتبێت لەکاتی شیردان دا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێری ناکات ووشیاربە ئەگەر نابێت بدرێت لە دەمار، بەڵکو لەماسولکە دەدرێت نابێت بدرێت لە منداڵ بەڵکو لە دایکەکە دەدرێت دەبێت دایکەکە لەژێر چاودێری ووردابێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەپاش لێدانی دەرزییەکە. ئەگەر بەبێ مەبەست درا لە دەمار دەبێت تاماوەی یەک کاتژمێر دایکەکە لەژێر چاودێری ووردابێت ئەگەر هەستیارە بەرامبەر بە ماددەکە مامەڵەکردن لەگەڵ دەرزییەکە پرسیار لە دەرمانسازەکە بکە کە ئایا چۆن هەڵبگیرێت. لە سەلاجە یان ووردا هەستیارە بەرامبەر بە ڕوناکی نابێت فڕیی بەیتە ناو توالێت یان خاکەوە لەپاش یان پێش بەکارهێنانی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



143 بینین