ناوهڕۆك
ناوەکانی تر
Anastelb,Arimidex
ژەمە دەرمان
حب : ١ mg یەک حەب یەک جار ڕۆژانە ماوەی بەکارھێنان ٥ ساڵ
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجەی مەمک – بەکاردێت لەگەل دەرمانی تامۆکسیفین – ناتەواوی ھۆرمۆنات و سوری مانگانە.
کاریگەری لاوەکی
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن – ئاوسانی لەش – پەلەی پێست – رشانەوە و ھێلنج – سەرئێشە – نەمانی خەو – ئازاری سنگ – ھەناسەتوندی - گەرم بوونی لەش - ئازاری ئێسک - داخورانی ئێسک - ھەست بەماندوێتی کردن
زانیاری زیاتر
لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەھیچ شێوەیەک بەکاربھێنرێت لەکاتی شیردان دا نابێت بەھیچ شێوەیەک بەکاربھێنرێت مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم دەرمانە: نابێت بێ پرسی دکتۆر بەکاری بھێنیت جێگای گەرم سەروو ٣٠ پلە گونجاو نییە فڕێی مەدەرە ناو خاک یان توالێت دوور لەدەستی منداڵ داینێ
تێبینی
تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!