گرنگترین سوودەکانی دارچین بۆ سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-21-14:51:00 - کۆدی بابەت: 12495
گرنگترین سوودەکانی دارچین بۆ سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی دارچین بۆ سوڕی مانگانە (بە ئینگلیزی: Benefits of cinnamon for the menstrual cycle، بە عەرەبی: فوائد القرفة للدورة الشهرية) چای دارچین چەندین پێکهاتەی تێدایە کە دەکرێت بەشداربن لە پێدانی هەندێک سوودی تەندروستی، لەوانە کەمکردنەوەی گرژبوونی سوڕی مانگانە لە خوارەوە هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی دارچین دەخەینەڕوو.

ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە

لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی مانگی سووری ئێرانی لە ساڵی ٢٠١٥دا بڵاو کراوەتەوە و لەسەر کۆمەڵێک کچ ئەنجام دراوە کە تووشی نەخۆشی ناڕێکی سوڕی مانگانە بوون و دەرکەوتووە کە خواردنی کەپسول کە دارچینی تێدایە نیشانەکانی پەیوەست بە سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە وەک ئازار، خوێنبەربوون، سکچوون و ڕشانەوە بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی هەبێت. بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە دارچین بە یەکێک لەو ڕێگایانە دابنرێت کە بەکاردێت بۆ نەهێشتنی ناڕێکی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان و هەندێک لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریانخستووە کە خواردنی دارچینی لە سێ ڕۆژی یەکەمی سوڕی مانگانەدا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار لەو ژنانەی کە تووشی ئازار دەبن لە ماوەی سوڕی مانگانە.

ڕێکخستنی سوڕی مانگانە لە ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان

ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان لە ساڵی ٢٠١٤دا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر ژمارەیەک ئافرەتی تووشبوو بە نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی دەرکەوتووە چونکە خواردنی دارچین یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی مانگانە دەدات لە ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی، جگە لەوەش؛ توێژینەوەیەکی دیکە کە لە گۆڤاری پزیشکی جێگرەوە و تەواوکەر لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەواوکەری دارچین بەشدارە لە باشترکردنی ئاستی دژە ئۆکسێنەر و چەوری خوێن لە ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدانی، هەروەها دەکرێت یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی.

ئایا دارچین زیان بە سوڕی مانگانە دەگەیەنێت؟

توێژینەوەکان نەگەشتوونەتە ئەو دەرخستنەی کە بەکارهێنانی دارچین کاریگەری زیانبەخشی لەسەر سوڕی مانگانە دەبێت.

تێڕوانینێکی گشتی بۆ دارچین

دارچین بەهاراتێکە کە لە چەندین کولتووری جیاوازدا وەک جۆرێک لە تامکردن لە خواردنە سوێر و شیرینەکاندا بەکاردێت، هەروەها چەندین جۆری هەیە، وەکو دارچینی سیلۆن کە بە شێوە و ڕەنگی سووک جیا دەکرێتەوە، هەروەها دارچینی چینی (کاسیا)، کە بە شێوە و ڕەنگی سووکی تایبەتمەندە و بە یەکێک لە باوترین جۆرەکانی دارچین دادەنرێت.


سەرچاوەکان



50 بینین