گرنگترین کورتکراوەکانی پشکنینە تاقیگەییەکان

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-24-22:11:00 - کۆدی بابەت: 12585
گرنگترین کورتکراوەکانی پشکنینە تاقیگەییەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک کە سەردانی پزیشک دەکەیت بەزۆری ڕاستەوخۆ دوای گفتوگۆکردن داوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی تاقیگەیت لێ دەکات. بێگومان ئەمە بۆ ئەوەیە بتوانێت دەستنیشانی نەخۆشییەکەت بکات، یاخود دۆخی چارەسەرییەکە هەڵبسەنگێنێت.

گرنگییەکانی پشکنینی تاقیگەیی

  • دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
  • کۆنترۆڵکردنی دۆخی نەخۆشییەکە.
  • چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون یاخود نەمانی نەخۆشییەکە.
  • دیاریکردنی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشییەکە.
  • دۆزینەوەی زوویی نەخۆشییەکان.

گرنگترین کورتکراوەی پشکنینەکانی تاقیگە 

  • HDL یان High Density Lipoprotein یان Level of "good cholesterol" in the blood واتا ئاستی چەوری باش لە خوێندا

ڕێژەی ئاسایی

  • (پیاوان: 40 – 50 mg/dl)
  • (ژنان: 50 – 59 mg/dl)
  • LDL یان Low Density Lipoprotein یان Level of "bad cholesterol" in the blood یان ئاستی چەوری خراپ لە خوێندا پێویستە کەمتر بێت لە 100 بەڵام ئەگەر چووە سەرو سەدەوە پێویستە ئاگای لەخۆی بێت چووە سەرو ١٦٠ ئەوا ڕێژەکە زۆر بەرزەو پێویستە دکتۆر ببینێت.
  • CRP یان C-Reactive ProteinLevel of inflammation with the body ئاستی واڵامدانەوە پرۆتینەكانە لە هەوكردنەكان و لاشە.
  • TSH یان Thyroid Stimulating Hormone یان هۆرمۆنی هاندانی غودەی دەرەقی.

ڕێژەی ئاسایی:

  • (TSH: 0.4 – 4 mIU/L)
  • ESR یان Erythrocyte Sedimentation RateIndicates The time it takes for red blood cells to move down a tube. This shows signs of inflammation within a body. كڵۆت بوونی خرۆكەی سوور  هەوکردنی خوێن بەپێی كات خرۆكەی سووری خوێن دەچێتە خوارەوەی تویوب. ئەوە چوونە ژوورەوە پیشان دەدات كە دەبنە هۆی هەوكردن لە ناو لەشەدا. ڕێژەی ئاسایی بۆ پیاو کە لەخوار تەمەنی پەنجا ساڵییەوە بێت پێویستە لەنێوان سفر بۆ پازدە بێت بۆ ئافرەتیش کە لەخوار پەنجا ساڵیەوە بێت پێویستە لە سفر تاکو بیست بێت لە ملیمەتری کاتژمێرێکدا.
  • INR یان International Normalized Ratio This is a blood clotting test. پشکنینی خوێن مەیین.
  • LFT یان Liver Function Test پشکنینی فرمانەكانی جگەر.
  • CMP یان Comprehensive Metabolic Panel This analysis provides an overall picture of the metabolism and chemical balance of the body. شیكاری و وێنەی زیندەچالاكییەكان و ڕێكخستنی كیمیایی لە لەشدا.
  • WBC یان White Blood Cell Count the level of white blood cells. ژماردنی ئاستی خڕۆكەی پسی خوێن.
  • RBC یان Red Blood Cell Count The level of red blood cells ژماردنی ئاستی خڕۆكەی سووری خوێن.
  • HBC یان Hemoglobin Level of hemoglobin) (molecules ڕێژەی ئاستی گەردەكانی هیمۆگڵۆبین.
  • PLT یان (Platelets Platelets levels in the blood) ئاستی پەڕەكانی خوێن لە ناو خوێندا.
  • GUE (General Urine Examination) پشکنینی میز
  • PTT (Partial Thromboplastin Time) ئەم پشکنین بۆ ئەوەدەکرێت تاوەکو بزانرێت ماوەی خوێن بەربوون یان خوێن مەیین چەندە زیاتر لەپێش نەشتەرگەری بۆ نەخۆش دەکرێت.
  • PT (Pregnancy Test) پشکنینی دووگیانی
  • HCG یان (Human Chorionic Gonadotropn) پشکنینی هۆرمۆنی دووگیانی
  • BloodUrea و Creatinine و UricAcid ئەم پشکنینانە بۆ گورچیلە دەکرێن.
  • T3 یان Triiodothyronine پشکنینی غدەی دەرەقی تریۆدۆسایرۆنین.
  • T4 یان Tiroxine پشکنینی غدەی دەرەقی سایرۆكسین
  • BloodSugar پشکنینی شەکرە
  • RBS یان Random Blood Sugar ئەگەر کەسێک پێش پشکنینی شەکرە نانی خواردبوو ئەم پشکنینەی بۆ دەنووسرێت، چونکە ڕێژەی ئاسایی شەکرە لەگەڵ نان خواردن و نان نەخواردن دەگۆڕێت.
  • FBS یان Fasting Blood Sugar ئەگەر کەسی تووشبووی شەکر نانی نەخواردبوو ئەم پشکنینەی دەنووسرێت.
  • TSB  یان Total Serum Bilirubin پشکنینی زەردوویی.
  • Prolactin پشکنینی هۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیرەڕژێنەكان.
  • RF یان Rheumatoid Factor پشکنینی ڕۆماتیزم.
  • H-Pylore پشکنینی بەكتریای ئێچ پیلۆری كە هێرش دەكاتە سەر گەدە.
  • WidalTest واتا پشکنینی بەکتریای سالمۆنێلا و گرانەتا دەگرێتەوە.
  • Bruccella  یان Rose Bengal Test پشکنینی ماڵتا.
  • HIV فەحسی نەخۆشی ئایدز و نەمانی بەرگری لەش.
  • HCV یان Hepatistis C virus پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری C 
  • Hepatitis B virus پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری B
  • Blood Culture چاندنی خوێن.
  • ASO یان Antistreptolysin - O ئەم پشکنینە بۆ پێوانی ئەنتی ستریپتۆ لیسین کە دژەتەنێکە کە ئەنزیمێکی ژەهراوی دەکاتە ئامانج کە لەلایەن ستریپتۆکۆکەسەوە دروست دەکرێت، واتا بزانین تۆ تووشی ئەو ژەهراوی بوونە بووی لەلایەن بەکتریای ستریپیۆکۆکەسەوە یان نا.


سەرچاوەکان



162 بینین