دەرمانی Bisoprolol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-14:45:00 - کۆدی بابەت: 12590
دەرمانی Bisoprolol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Concor

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٢.٥ ملغ ، ٥ ملغ ، ١٠ ملغ رۆژانە دەبێت ٢.٥ بۆ ١٠ ملگ وەربگیرێت لە رێگەی دەمەوە ، ئەوەش بە پێی کەیسەکان ئەگۆرێت 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزبونەوەی فشاری خوێن ، نەخۆشی شکستی دڵ یان پەککەوتنی دڵ ، سستی دڵ ، بەکاردێت لە دوای جەلتەی دڵ ،بۆ خۆپاراستن لە سنگەکوژێ ، کەمکردنەوەی نارێکی لێدانی دڵ 

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون ، سەرئێشە ، ماندوویی ، تا ، ئازاری قورگ و پژمین ، لاوازی

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : بۆ خانمان ئەگەر پلانیان ھەیە بۆ دووگیانی ئەوا پێویستە دکتۆرەکەی لێ ئاگادار بکەیتەوە . نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێت ئەگەر نەخۆشی رەبۆ و ھەستیاری ھەیە ، نەخۆشی (COPD) ، Renal and liver disease ، diabetes ، PVD پێویستە ئەم دەرمانە بە دروستی بەکاربێت واتا پێویستە ھەموو رۆژێک لە ھەمان کاتدا ئەو دەرمانە وەربگیرێت . نابێت لە بیربکرێت ژەمی دەرمانەکە ئەگەر لە بیرت کرد ئەوا نابێت لە ھەمان کاتدا دوو دۆز وەربگیرێت و کاتێکی زۆری ئەوێ بۆ دەرکوتنی کاریگەری ، زیاتر لە ٢ ھەفتە نابێت ئافرەتی سکپر و شیردەر ئەم دەرمانە وەربگرێت . نابێت بەکاربێت لەگەل ئەم دەرمانانە : Theophylline ، hydroxyzine ، ephedrine ، phenobarbital ، verapamil ، diltiazem ، disopyrimide ، guaifenesin ، ritodrine

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



74 بینین