دەرمانی Cabergoline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-25-23:26:00 - کۆدی بابەت: 12663
دەرمانی Cabergoline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Dostinex,Cabaser

 

ژەمە دەرمان 

٠.٢٥ملگم ، ٠.٥ملگم، ١ ملگم، ٢ ملگم ١ملگم وە ٢ملگم بەکاردێت لە نەخۆشی پارکینسۆن دا بۆ گەورە: لە نێوان ٠.٥ ملگم بۆ ٢ ملگم دەبێت بەڵام ئەمە دەبێت پزیشکی تایبەت بینوسێت وە ژەمە دەرمانت بۆ دابنێت چونکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆردرێت. بۆ ناتەواوی ھۆرمۆن لای ئافرەتان: ٠.٢٥ملگم یەک یان دوو جار لە ھەفتەیەکدا. 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ناتەواوی ھۆڕمۆنی ئافرەت - نەخۆشی مەمک لە ئافرەتدا - لەرزینی ئەندامەکانی لەش (پارکینسۆن)

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژ بوون، بەدھەرسی، ھەوکردنی گەدە، ئازاری سک، سنگە کوتێ، بورانەوە، خەمۆکی

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە لەکاتی بەکارھێنانی لەگەڵ دەرمانی نەخۆشییەکانی فشاری خوێن، نەخۆشی جگەر. ئەگەر توشی فشاری خوێن بوویت لەکاتی لەدایکبونی کۆرپەکەت دا. لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکاربێت جونکە زیانی زۆر دەگەیەنێت بە کۆرپەکەت لە کاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەشیردا لە کاتی شۆفێری لەبەر ئەوەی توانای ئەوەی ھەیە کە پەستانی خوێن دابەزێنێت بۆیە کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



63 بینین