دەرمانی Candesartan

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-25-23:50:00 - کۆدی بابەت: 12673
دەرمانی Candesartan

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Atacand,Globcand,Blopress,Candrozide

 

ژەمە دەرمان 

٤ملگم، ٨ملگم، ١٦ملگم، ٣٢ملگم وەک حەب بۆ بەرزی پەستانی خوێن لە ٨ملگم ـەوە دەست پێدەکات یەک جار لە ڕۆژێک دا تاوەک و ئەوپەڕی ٣٢ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا. بۆ منداڵی سەروو ٦ ساڵ ٤ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ جۆرەکانی تر لە٤ملگم ـەوە دەست پێدەکات یەک جار لە ڕۆژێک دا تاوەک و ئەوپەڕی ٣٢ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، سستی دڵ، شکستی دڵ

 

کاریگەری لاوەکی 

ھەوکردنی بۆری ھەناسە، گێژبوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گوورچیلەت تەواو نییە ئەگەر دووگیانیت ئەگەر تەمەنت خوار ١ ساڵە ئەگەر ڕشانەوەی زۆرت ھەیە - لەکاتی شیردان دا لەبەرکەمی زانیاری لەسەری بەکاری مەھێنە یان با دکتۆرەکەت دوابڕیارت بۆ بدات - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



54 بینین