دەرمانی Carvedilol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-10:53:00 - کۆدی بابەت: 12694
دەرمانی Carvedilol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Kredex,Carveratio,Carvil,Coreg,Eucardic

 

ژەمە دەرمان 

٣،١٢٥ملگم، ٦،٢٥ملگم، ١٢،٥ملگم، ٢٥ ملگم وەک حەب بۆ بەرزی فشاری خوێن بە کەمترین ژەم دەست پێدەکرێت یەک جار لە ڕۆژێک دا تا ئەوپەڕی ٥٠ملگم. شکستی دڵ یان پاش جەلدەی دڵ یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ بەرزی فشاری خوێن، وەک تەواوکەرێک بۆ دەرمانەکانی تری فشاری خوێن، شکستی دڵ

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون، سەریەشە، بێھێزی، ھێڵنج، ئازاری سک، کەم خوێنی، کێش زۆر بوون وەک حەب بەرزبوونی فشاری خوێن، سکچوون، ئارەق کردنەوە، زۆر میزکردن، ھەست کردن بە ئەنفلۆنزا، لەرز

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر نەخۆشی سییەکانت ھەیە کە بە COPD ناسراوە ئەگەر دڵت بە ھێواشی لێدەدات - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری - لەکاتی شیردان نابێت بخورێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت دەکات ئەگەر گێژببیت پێی. خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



63 بینین