دەرمانی Azithromycin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-09-11:43:00 - کۆدی بابەت: 12427
دەرمانی Azithromycin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Zithromax,Zomax,Zitron,Azi Once,Azyter,Malinsan

ژەمە دەرمان 

٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم وەک حەب ٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم وەک کەپسوول ٥٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی ١٠٠ملگم/٥ملل وەک شروب وەک قەترەی چاویش ھەیە دەبێت تەنھا یەک جار لەڕۆژێک دا بخورێت لە پاش نان خواردن. - بۆ گەورە بۆ میز و میزەڕۆ ١٠٠٠ملگم بۆ یەک جار. بۆ ھەموو ئەونەی تر ٥٠٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ. بۆ ھەوکردنی سییەکان ماوەکەی درێژترە ٧ بۆ ١٠ ڕۆژ. - حەب بۆ کەسێک نابێت کێشی لەشی لە ٤٥کغم کەمتر بێت، دەبێت شروب بەکاربھێنرێت. - بۆ کەسانێک کە کێشی لەشیان کەمترە لە ٤٥ کغم ١٠ملگم/کغم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ. - وەک قەترەی چاو (١٥ملگم/گم) یەک قەترە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی سێ ڕۆژ

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ھەوکردنی بۆری ھەوا، پێست، میز و بۆری میز، سییەکان، ھەناسە، گوێی ناوەڕاست، چاو، ئاڵووەکان.

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون، ھێڵنج، ڕشانەوە، ئازاری سک، سک چوون، خورانی پێست، لیر/لیرک، زۆر بوونی خڕۆکەی سپی خوێن

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر QTـی دڵت پانە ئەگەر جگەرت نەخۆشە ئەگەر ھەوکردنی تر سەری ھەڵدا لەماوەی چارەسەرکردنەکەدا - لەکاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیری دایک دا. دەبێت دوای تەواوبونی ماوەی چارەسەرکردنەکە تا ٢ ڕۆژ شیرەکەت فڕێ بدەی پاشان شیربەیت بە کۆرپەلە. - لەکاتی دووگیانی دا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت ئەگەر ھەڵبژاردەی ترت نەبوو. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



65 بینین