ناوهڕۆك
ناوەکانی تر
Renitec,Vasotec,Lotrial,Anapril
ژەمە دەرمان
٢.٥ مگ ، ٥ مگ . ١٠ مگ ، ٢٠ مگ فشاری خوێن/ ژەمە دەرمان بۆ ئەوکەسانەی کە تەنھا فشاری خوێنیان ھەیە دەتوانرێت بە ٥ مگ دەستپێبکەیت وە باڵاترین ژەم ٢٠ مگە لە ڕۆژێکدا کە زۆر گونجاوە لە بەیانیانا بخورێت. سستبونی دڵ/ دەتوانرێت بەپێی ئەمخشتەیەی لەیخوارەوە دەست پێبکەیت ژەم / مگ ھەفتە ڕۆژی ١-٣ ٢.٥ مگ/رۆژ بە بەیانیان ڕۆژ ٤-٧ ٥ مگ / رۆژ( بەیانیان ٢.٥مگ وە شەویش ٢.٥ مگ) ھەفتەی یەکەم ١٠ مگ رۆژانە ( بەیانیان ٥مگ وە شەویش ٥ مگ)ھەفتەی دووەم ٢٠ مگ ڕۆژانە ( بەیانیان ١٠مگ وە شەویش ١٠ مگ)ھەفتەی ٣ وە ٤
نیشانەکانی
بۆ چارەسەرکردنی فشاری خوێن بۆ چارەسەرکردنی سستبونی دڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەوکەسانی سستبونی دڵیان لەگەڵە لەگەڵ دڵە کوتێ
کاریگەری لاوەکی
زیانەلاوەکیە باوەکان / سەریەشە، گێژخواردن ، تەڵخبونی چاو، کۆکەی وشک... ھتد زیانەلاوەکیە کەمتر باوەکان/ دەنگ نوساندن، سکچون ...ھتد زیانەلاوەکیە دەگمانەکان/ ڕشانەوە ، ھەوکردنی جگەر، ھەڵئاوسانی دەموچاو... ھتد
زانیاری زیاتر
ھۆشداربە و وریابە وریابە کاتێک توشی سکچون دەبیت وە ئاوێکی زۆرت لێدەڕوات ..... ھتد - لە کاتی دووگیانی بەھێچ شێوەیەک بێپرسی دکتۆر بەکاریمەھێنە لەکاتی دوگیانیدا - لە کاتی شیردان بەڕادەیەکی کەم لەڕێگای شیرەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ، لەگەڵ ئەوەی کە ڕادەکەشی کەمە بەڵام بێپرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دەبێت لە پاکەتەکەی خۆیدا بپارێزرێت دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
تێبینی
تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!