دەرمانی Estradiol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-08-15:17:00 - کۆدی بابەت: 12871
دەرمانی Estradiol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Divigel,Estradot,Femanest,Oestring,Evorel,Vagifem

 

ژەمە دەرمان 

٠.٥ملگم، ١ملگم وەک جێڵ ٢٥مکگم/٢٤ کاتژمێر، ٣٧.٥مکگم/٢٤ کاتژمێر، ٥٠مکگم/٢٤ کاتژمێر، ٧٥مکگم/٢٤ کاتژمێر، ١٠٠مکگم/٢٤ کاتژمێر وەک لەزگە ١ملگم، ٢ملگم وەک حەب ٧٥مکگم/٢٤ کاتژمێر وەک لەولەب ١٠مکگم، ٢٥مکگم وەک شاف (تایبەت بە کۆئەندامی زاوزێ) ئەگەر یەکەم جارە دەست پێ دەکەیت دەبێت لە کەمترین ژەمەوە دەست پێ بکرێت. بەپێی کەس و پشکنینی تایبەت ژەم دیاری دەکرێت ٠.٥ملگم، ١ملگم وەک جێڵ یەک ژەم ٠.٥ملگم تا ١.٥ملگم بە پێی کەس دیاری دەکرێت پاش دوو بۆ سێ سوڕی مانگانە دیاری دەکرێت. وەک لەزگە دوولەزگە بەکار دەھێنرێت لە ھەفتەیەک دا (بۆ نمونە دووشەممان و ھەینی). لە جێگایەکی ووشک و پاک دەدرێت. لە نزیک سنگی مەیەن، لە سک بدرێت باشە ١ملگم، ٢ملگم وەک حەب یەک حەب یەک جار لە ڕۆژێک دا بێ پچڕان ئەگەر ٢٨دەنکە حەبە ھەموو پارچەیەکی، ئەگەر ٢١ دەنکە حەبە ئەوا دوای ئاخر حەب لە ھەمان پارچە دەبێت ھەفتەیەک بۆستین پاشان دەست دەکەیت بە پەرچەیەکی تر. ٧٥مکگم/٢٤ کاتژمێر وەک لەولەب ھەموو لەولەبێک بۆ مانگێکە وە لەولەبی تازە جێگیر دەکرێت مانگی دواتر (تێبینی: بەپێی لەولەب دەگۆڕدرێت بۆیە پرسیاری تەواو لە دکتۆری تایبەت بکە پێش چونەوەت بۆ ماڵەوە) ١٠مکگم، ٢٥مکگم وەک شاف (تایبەت بە کۆئەندامی زاوزێ) دوو شاف بۆ ھەر ھەفتەیەک (بۆ نمونە دووشەممان و ھەینی) ئەگەر یەکەم جاربێت ئەوا یەک شاف ڕۆژانە تا ماوەی دوو ھەفتە پاشان دوو شاف بۆ ھەر ھەفتەیەک تێبینی/ ئەگەر بیرتچوو ژەمێکت ئەوا بە زووترین کات ژەمەکەت وەربگرە بە مەرجێک ١٢ کاتژمێر زیاتری بەسەردا نەڕۆشتبێت. بەڵام ئەگەر ١٢ کاتژمێر زیاتری بەسەردا چووبو ئەوا ئەو ژەمە وەرمەگرە تا ڕۆژی دواتر لەکاتی خۆیدا وەری بگرە. ژەمی لەبیرکراو لەوانەیە ببێتە ھۆی خوێن لێھاتنت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ڕێگەگرتن لە دووگیان بوون (منع الحمل)، ھاوسەنگ کردنی ھۆڕمۆناتی ئافرەت بەتایبەتی لە دوای نەمانی سوڕی مانگانە بۆ تەمەن (بە نزیکەیی) ٤٥ساڵ تا ٥٥ ساڵ ھەروەھا بۆ ڕێگە گرتن لە داخورانی ئێسک بۆ ئافرەتان بەتایبەتی دوای نەمانی سوڕی مانگانە

 

کاریگەری لاوەکی 

خوێن بەربوون، دڵە ڕوکێ، خەمۆکی، سەر ئێشە، ھێڵنج، گێژبوون، تێکچوونی خەو، ئازاری سک، زیپکە، ئازاری پشت، سنگ ڕەقبوون و ئازار، گەورەبوونی سنگ، ھەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بۆ سەروو ٦٥ساڵ نابێت لەبەرئەوەی زانیاری نییە لەسەری. ئەگەر گومان یان زانراوە کە خانەی ژێرپەنجەت ھەیە بەکاری مەھێنە ئەگەر جەڵدەی دەماخت ھەبووە ئەگەر جگەرت نەخۆشە ئەگەر خوێن بەربوونت ھەیە بێ ھۆیەکی زانراو ئەگەر تووشی هەوکردن بوویت پەیوەندی بکە بە دکتۆری تایبەتی خۆتەوە تا شێوازی چارەسەرکردنەکەیت پێ بڵێ. - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ بەھیچ شێوەیەک فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



60 بینین