كۆی گشتی: 490
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
بڕی خوێنبەربوون لە منداڵبوون بە نەشتەرگەریدا دوو بەرامبەری منداڵبوونی سروشتییە، بە هۆی زۆر لە دەستدانی خوێنەوە ئەگەری ئەوە هەیە خانمەکە خوێنی تێ بکرێت، کە ئەمەش کاریگەری لاوەکی زۆری هەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی ئێسک و جومگە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
کەڵەشاخ لە دێر زەمانەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکیی کۆن بەکارهاتووە، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و لادانی ئازارو ژان لەجەستەی مرۆڤدا، زانستی پزیشکیی سەردەم ئەوەی سەلماندووە کەوا کەڵەشاخ ڕووی دەرەوەی لاشە پاک دەکاتەوە لە خوێنێکی بێ کەڵک و بێسوود. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی تەندروستی چاو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
شەکەتی چاوەکان حاڵەتێکە ڕوودەدات لە کاتی بەکارهێنانێکی چڕی چاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەو چالاکییانەی پێویستیان پێیەتی وەکوو شۆفێری و بەکارهینانی کۆمپیوتەر و خوێندنەوە، وێڕای ئەوەی زۆرێک دەناڵێنن بەدەست ئەم حاڵەتەوە بەڵام خۆی لە خۆیدا حاڵەتێکی مەترسیدار نییە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی تەندروستی چاو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
دەکرێت خاڵی سوور لە سپێنەی چاودا ڕووبدات بەهۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت خوینبەربوونی ژێر لینجە پەردەی ژێر پێڵووی چاو، کە ئەویش حاڵەتێکە دەبێتە هۆی تێکشکانی یەکێک لە بۆرییە خوێنە بچووکەکانی ژێر ڕووپۆشی سەرەوەی چاو، یان ئەوەی پێی دەوترێت لینجە پەردە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی تەندروستی سکپڕ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
پیادەڕەوی یەکێکە لە وەرزشە زۆر باش و گونجاوەکان لە ماوەی دووگیانیدا، پیادەڕەوییەکی گونجاو دەتوانێت ئەندامەکانی جەستەت بەهێز بکات و سوڕی خوێن چالاک بکات و هەروەها یارمەتی ماسولکەکان بدات بەبێ زیانگەیاندن بە ئەژنۆ و پشت و قاچەکان، و دەتوانێت قەبزی لە ماوەی دووگیانیدا کەم بکاتەوە.
تەندروستی تەندروستی سکپڕ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
مەساج کردن بۆ قاچەکان جگە لەوەی ئازار کەم دەکەنەوە و سوڕی خوێنی قاچەکان چالاکتر دەکەنەوە، ڕێگایەکی زۆر سروشتییە بۆ نەهێشتن ئاوسانی پێیەکان، لە خوارەوە بۆ سەرەوە مەساج بکە بە قاچەکانت هاوکات لەگەڵ کەمێک پەستان خستنە سەر قاچەکان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
دڵ (heart) یەکێکە لە ئەندامەکانی سوڕانەوەی خوێن لە جەستەدا، پێکدێت لە گوێچکەلە، سکۆڵە، زمانە، و جۆرە جیاوازەکانی خوێنهێنەر و خوێنبەر، سەرەکیترین ئەرکی دڵ بریتییە لە سوڕانەوەی خوێن بەناو لەشداو و پاراستنی ئەو خوێنەی کە بە ئۆکسجین دەوڵەمەندە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
ملی منداڵدان کۆتایی زێ دەبەستێتەوە بە منداڵدانەوە، لەماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنی ناو منداڵدان لە ڕێگەی ملی منداڵدانەوە دێتە ناو زێ و دواتر لەوێشەوە دێتە دەرەوە، شێرپەنجەی ملی منداڵدان (بە ئینگلیزی: cervical cancer) یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکانی کۆئەندامی زاوزێ لە ژناندا.
تەندروستی تەندروستی سکپڕ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
هیمۆگڵۆبین پڕۆتینێکە کە ئاسنی تێدایە و ڕەنگی خوێنی جەستە بە هۆی هیمۆگڵۆبین و ئۆکسجینەوەیە کە سوورە، جگە لەوەی کە هۆکارێکە بۆ ڕەنگی سووری پێست، هەروەها لەگەڵ ئۆکسجیندا پێکەوە بەهێزی دەبەخشن بە خڕۆکە سوورەکان تاکوو بە خێرای خوێن بگەیەنێتە تەواوی خانەکانی جەستە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەندروستی تەندروستی سکپڕ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت تەندروستی
جۆرە شەکرەیەکی کاتییە، کە جەستە بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت بۆ ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن، ئەم جۆرە شەکرەیە لەنێوان ٣ بۆ ٢٠ لە سەدی خانمانی دووگیان دووچاری دەبن، و ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا بەرز دەبێتەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری