دەرمانی Hydrocortisone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-13-15:27:00 - کۆدی بابەت: 12923
دەرمانی Hydrocortisone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cetacort,Alfa-Cort,Hemol,Cortisone,Rectocort,Plenadren,Ficortril,Colifoam,Cortef,Efficort

 

ژەمە دەرمان 

٥ملگم، ١٠ملگم، ٢٠ملگم وەک حەب ٪٠.١ ، ٪٠.٢ ، ٪٠.١ ، ٪٠.٥ ، ٪١ ، ٪٢.٥ وەک کرێم/ مەڵھەم ٥ملل/٥٠ملگم، ٥ملل/٢٥ملگم وەک شرووب ٪١٠ وەک کەف تایبەت بە کۆم وەک حەب و شرووب ٢٠ملگم بۆ ٣٠ملگم کە بە دوو یان سێ جار بخورێت (٤٠ملگم ئەوپەڕی لەڕۆژێک دا) لە ڕۆژێک دا لەگەڵ نان خواردن دا بۆ واز ھێنان لێی دەبێت زۆر بەھێواشی کەمی بکەیتەوە وەک کرێم و مەڵھەم جێگاکەی پێ چەور بکە بەیانی و ئێواران تاوەک و باش دەبێت پاشان وەردە وردە کەمی بکەرەوە. ئەگەر کرێمی نەرم کەرەوەی ئاسایی بەکار بھێنیت لەگەڵی دا ئەوا زووتر ھەست بە باش بوون دەکەیت بەجۆرێک کە کۆرتیزۆنەکەت بەکار ھێنا چاوەڕێ بکە بەلایەنی کەمەوە ٢ کاتژمێر پاشان کرێمی نەرم کەرەوەکە بەکار بھێنە. وەک قەترە یان کرێمی چاو نزیکەی ١سم مەڵھەم ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێک دا (لە ناوەوەی بەشی ژێرەوەی پێستی چاو دەدرێت) کە بەرەو چاک بوون ڕۆشت ئەوا وردە وردە کەمی بکەرەوە 

 

نیشانەکانی 

ھیدرۆکۆرتیسۆن: ماددەیەکە (ھۆڕمۆن) کە خۆی لە بنچینەدا لەش دروستی دەکات (کۆرتیسۆڵ) لە ڕژێنەرێکەوە (گلاند) کە دەکەوێتە سەر گورچیلەکانمان، لەکاتی سترێس دا زۆر زیاتر دەیڕژێنێت وەئەوکات چەندین کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەر تەواوی ڵاشەمان. بەکاردێت بۆ حەساسیەتی پێست، ھەوکردنی چاو (قنچکە سڵاوە)، گوێ، کۆئەندامی ھەناسە، نەخۆشی ڕەبووە (تەنگە نەفەسی)، ئەکزیما، خورانی کۆم

 

کاریگەری لاوەکی 

کەم کردنی گەشە، داخورانی ئێسک، خەمۆکی، زیادبوونی شکری خوێن، گلۆکۆما (گلاوکۆم) (بەرز بونەوەی پەستانی چاو)

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر غودەت (ڕژێنەری قورگ) بەتەواوەتی کار ناکات ھەتا کەم بەکار بھێنرێت باشترە - لە کاتی دووگیانی بەھۆی ئەوی کە توانای وەستاندنی گەشەی ھەیە بۆ سەر کۆرپە بۆیە دەبێت دکتۆرەکەت کۆتا بڕیار بدات - لە کاتی شیردان توانای تێپەڕ بوونی ھەیە بەشیری دایک دا - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی پەڕەی ناو کارتۆنەکە بەتەواوی بخوێنەوە دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



37 بینین