دەرمانی Hydrochlorothiazide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-13-15:17:00 - کۆدی بابەت: 12922
دەرمانی Hydrochlorothiazide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Esidrex

 

ژەمە دەرمان 

١٢.٥ملگم، ٢٥ملگم، ٤٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن ١٢.٥ملگم تا ٥٠ملگم یەک جار لە بەیانیانا دەخورێت بۆ کەم کردنەوەی ئاو لە لەش دا ٢٥ملگم تا ٥٠ملگم یەک جار لە بایانیانا دەخورێت بۆ کاتی پێویست دەتوانرێت ٧٥ملگم تا ١٠٠ملگم بەکار بھێنرێت لە بەیانیان دا

 

نیشانەکانی 

وەک ئاو دەرکەرێک لە لەش (جا چ لە قاچ دا بێت یان سییەکان یان سەر ئەوا بە ئاسانی کاری خۆی دەکات)، میزپێ کەرە، بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن ئەم دەرمانە لەگەڵ زۆرێک لە دەرمانەکانی دابەزاندنی فشاری خوێن دا لێک دەدرێت (تێکەڵاو دەکرێت) تا بە ئاسان تر فشاری خوێنی کەسەکە (چخت) دا بەزێنێت (ئەو کەسانەی کە ئاو لە لەشی دا کۆدەبێتەوە) ناوی ئەو دەرمانانەی دیکە کە تێکەڵاویان کراوە: Micardis Plus, CoAprovel, Cozaar Comp, Atacand Plus, Amiloferm, Linatil comp, Marozid, Sparcal

 

کاریگەری لاوەکی 

کەم بوونی کالیۆم لە خوێن دا، زۆربونی شەکر لە خوێن دا، بەرز بوونەوەی کۆڵسترۆڵ و تریگلیسێرینی خوێن، لاوازی، گێژ بوون، سەرئێشە، ھیلاکی، بەرز بوونەوەی ئوریا (ماددەیەکە کە پێکھێنەری بنچینەکانی DNA ـە)

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکاری مەھێنە ئەگەر (نقرس ـت ھەیە) داء النقرس، Gout بە ئیگلیزی - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکار بھێنرێت دکتۆرەکەت دوا بڕییار دەدات - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت دکتۆرەکەت دوا بڕییار دەدات - لە کاتی شۆفێری لەوانەیە کار لە شۆفێریت بکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



26 بینین